خاوەن سەبری ئەیووبین بەڵام ئەیووب نین

خاوەن سەبری ئەیووبین بەڵام ئەیووب نین

لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ بە نییەتی شەراکەت و فیدرالییەتی ڕاستەقینە چووینە بەغدا و عێراقمان سەرلەنوێ بنیادنایەوە، بەڵام ئەوەی تەوەقوعمان نەدەکرد ڕوویدا وامان دانابوو لەگەڵ عێراقی نوێ هزرێکی نوێ و دەسهەڵاتێکی نوێ عێراق بەڕێوەدەبات بەڵام هەمان هزری و دەسهەڵاتی ڕابردوومان لەبەرگێکی نوێدا بینی

لەجیاتی کیمیابارانکردن مافمان پێشێلکرا، لەجیاتی زینەبەچاڵ و جینوساید دەست بۆ قوت و بژێویمان برا، لەجیاتی فڕوکە بڕیاری نابەجێ و ناحەقمان بۆ نێردرا لەجیاتی هاوبەش و شەریک حیسابی دەروزەکەرمان بۆ کرا، زۆڕ سەبرمانگرت گۆتمان بە سەبرگرتن و بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن دەگەینە ئەنجامێکی باش بۆ بەرژەوەندی هەردوولا بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر و خراپترمان بەسەرهات تا گەیشتە ئەو ئاستەی ئافرەتێک بە هەوسی خۆی یاری بە قوت و بژێوی خەڵکی کوردستان بکات

نیگەرانییەکان بەردەوام بوون و زۆڕ جار ئەو نیگەرانییانە لەلایەن سەرکردایەتی کوردەوە بە بەغدا گەیێنرا بەڵام ئەمجارە جەنابی سەرۆک بارزانی کە هەمیشە خەمخوری ڕەقەم یەکی کورد و کوردستانە لە کۆنگرەی یەکگرتنەوەی ڕێکخراوەکانی قوتابیان و لاوان بەشێوازێکی زۆڕ وازحتر نیگەرانییەکانی دەربڕی و فەرمووی ئێمە دەروزەکەر نین و شۆڕەشی ئێمە بۆ مووچە نەبووە لەم مانگە بەدواوە ئەو ئیهانەیە قبول ناکەین کە بەرامبەر میلەتەکەمان دەکرێت و عێراق بەم شێوەیە بەڕێوەناچێت و سەقامگیر نابێت

بەدڵنیاییەوە ئەو زۆڵمەی بەرامبەر گەلی کورد دەکرێت گەیشتووەتە لۆتکە و تەقینەوەی نزیکە، گۆتمان خاوەنی سەبری ئەیووبین بەڵام ئێمە ئەیووب نین و ئەوانیش خودا نین تا لەسەر ئەو سەبرە هەر بەردەوامبین، هەموو سنوورێکی ئارامگرتنیان بەزاند و کاتی هەڵوێستی کوردانە و نیشتمانیانە بە ڕابەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی نزیکە

زانا عبدالباقی

Top