ڕاندی جادووكەر

ڕاندی جادووكەر

(جەیمس ڕاندی) ساڵی ١٩٢٨ لە كەنەدا لە دایك بووە و پیشەی جادووگەری و كاری هونەری دەستی بووە، جادووگەرێكی شانۆیی كەنەدی-ئەمریكی و نووسەری زانستی بووە، كە بەتوندی بەرەنگاری بانگەشەكانی بابەتی سەروو سروشتی و زڕەزانست دەبووەوە. هەروەها دامەزرێنەری لێكۆڵینەوەی گوماناوی و خاوەنی دامەزراوەی پەروەردەیی جەیمس ڕاندی (James Randi Educational Foundation)بوو. جەیمس ڕاندی لە ساڵی ١٩٦٤ بڕی یەك ملیۆن دۆلاری ئامادە كردبوو بۆ هەر كەسێك كە بتوانێ تواناكانی سەروو سرووشت وەك (جن + ڕۆح) بسەلمێنێت، چاڵنجەكەی جەیمس ڕاندی ماوەی ٤٠ ساڵ بەردەوام بوو، واتە تا ساڵی ٢٠٠٤، بەڵام هیچ كەسێك نەیتوانی وەڵامی چاڵنجەكەی بداتەوە، لەو ماوەیەدا زیاد لە ١٠٠٠ كەس بەدەم چاڵنجەكەیەوە هاتن بەڵام بێ سوود بوو.

Top