مایکرۆسۆفت 6000 کارمەندی لە ئەمریکا لە کارەکانیان دوورخستەوە
مایکرۆسۆفت ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی ئایار ڕایگەیاند: کە کەمتر لە سێ لەسەدی هێزی کارەکەی کە یەکسانە بە نزیکەی شەش هەزار کەس لە کارەکانیان دووردەخاتەوە، ئەمەش وەک بەشێک لە گۆڕانکارییە پێکهاتەییەکان.
ئەم هەنگاوە کە هەموو بەشەکان و جوگرافیای کۆمپانیاکە دەگرێتەوە، گەورەترین شەپۆلی دەرکردنە لە دوای دەرکردنی ١٠ هەزار کەس لە ساڵی ٢٠٢٣.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە مایکرۆسۆفت وەبەرهێنانێکی زۆر لە ژێرخانی AI ی کۆمپانیاکەدا دەکات، بە مەزەندەکردن ٨٠ ملیار دۆلار لە بودجەی ئەمساڵ بۆ فراوانکردنی ناوەندەکانی خەرج بکرێت.
شیکاران پێیان وایە کە تێچووی زۆری وەبەرهێنان لە کۆمپانیای AI فشاری خستۆتە سەر ڕێژەی قازانجی مایکرۆسۆفت.
شرۆڤەکاری کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو دابەزینەی کە بەهۆی ئەم وەبەرهێنانانەوە دروست بووە، کۆمپانیاکە دەبێت ساڵانە لانیکەم ١٠ هەزار کەس هێزی کارەکەی کەم بکاتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
