ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی چەک بە ئیمارات بە بڕی یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار

ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی چەک بە ئیمارات بە بڕی یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار

 

 

 

حکومەتی ئەمریکا پێش سەفەری ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی بە شێوەیەکی بەرفراوان بە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە، گرێبەستەکە گواستنەوەی شەش هەلیکۆپتەری شینوک و کەرەستەی سەربازی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت، کە بریتین لە سیستەمی ئاگادارکردنەوەی مووشەک و ڕێنیشاندەر و پەیوەندییەكان.

ئاژانسی هاوکاری ئاسایشی بەرگری ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "فرۆشتنی پێشنیارکراو پاڵپشتی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دەکات لە ڕێگەی یارمەتیدان بۆ باشترکردنی ئاسایشی هاوبەشێکی گرنگی ناوچەیی."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، كە ئیمارات هاوبەشێکی گرنگی ئەمریکایە بۆ سەقامگیری سیاسی و پێشکەوتنی ئابووری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.  

ئەم فرۆشتنە توانای ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێستا و داهاتوو باشتر دەکات لەڕێگەی فراوانکردنی بازنەی ئۆپەراسیۆنەکانی گەشتەکانی.

ئیمارات ئەم سەروەت و سامانانە لە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن، فریاگوزاری کارەسات، پاڵپشتی مرۆیی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کەڵک وەردەگرێت.

شایانی باسە ترەمپ پاش سەردانەكەی بۆ سعودیە سەردانی قەتەر و ئیمارات دەکات.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top