لە دوایین هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە یازدە کەس کوژران

لە دوایین هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە یازدە کەس کوژران

 

 

 

بەرپرسانی تەندروستی له غەززه ڕۆژی یەکشەممه ١١ی ئایار ڕایانگەیاند: کەلە هێرشه ئاسمانییەکانی ئیسرائیل له شەوی ڕابردوو و بەیانی یەکشەممه لانیکەم ١١ کەس گیانیان لەدەستدا که زۆربەی ئەوانه ژن و منداڵن.

لەم هێرشانەدا لە شاری خان یونس دوو خێمە کرانە ئامانج و لە هەردوو چادرەکەدا دوو منداڵ و دایک و باوکیان كوژران.

نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونس ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی دیکەدا منداڵێک و پیاوێکی پاسکیل سواریش كوژران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی نەخۆشخانەی ئەندەنوسیا لە باکووری غەززە، هەرزەکارێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە هێرشێکی دیکەدا کوژراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە سوپای ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە تەنیا ئامانجە سەربازییەکانی کردووەتە ئامانج.

بەرپرسانی ئیسرائیل حەماس بە بەرپرسیار دەزانن لە کوژرانی خەڵکی سڤیل و دەڵێن، هێزەکانی ئەو گرووپە خۆیان لە ناوچە دانیشتووەکان حەشارداوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top