لە سودان ٧٠ کەس کوژران و بریندار بوون

لە سودان ٧٠ کەس کوژران و بریندار بوون

 

 

لە کاتی شەڕی ناوخۆی سووداندا، هێرشێکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەلایەن چەکدارانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر بەندیخانەیەک و نەخۆشخانەیەک 20 کوژراو و 50 برینداری لێکەوتەوە.

سەرچاوە سودانییەکان باسیان لە کوژران و برینداربوونی دەیان کەس کرد لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر زیندان و نەخۆشخانەیەک لە شاری نیلی سپی کە دەکەوێتە ویلایەتی کۆردۆفانی سودان.

هەروەها شاری « کۆستی » کە یەکێکە لە گەورەترین شارەکانی ویلایەتی نیلی سپی، بووەتە ئامانجی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

شایانی باسە، هێزەکانی پشتیوانی خێرا بە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان زیندانەکەی شاری سپییان کردە ئامانج، کە لە ئەنجامدا نزیکەی ١٠ هاووڵاتی مەدەنی و ٢ سەرباز کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top