ڕووخساری پێكەنین لە ئاسمان

ڕووخساری پێكەنین لە ئاسمان

ئاژانسی «ناسا»ـی ئەمریكا پێشبینی دەكات، لە رۆژی هەینی رێكەوتی 25ـی نیسان هەردوو هەسارەی ڤینۆس و زوحەل لەگەڵ مانگدا دەربكەون و ڕووخسارێكی دەم بە پێكەنین لە ئاسمان دروست دەكەن. نوێنەری كۆمەڵەی خۆری ناسا برێندا كلبێرتسن ئاماژەی بەوەشكرد لەئاسۆی ڕۆژهەڵات هەسارەی ڤینۆس بەرزتر دەردەكەوێ و هەسارەی زوحەل نزمترە لەگەڵ مانگی هیلالی باریك پێكەوە وەكو ڕوخسارێكی دەم بە پێكەنین دەردەكەوێت. ئەم دیاردەیە بە چاوی ئاسایی دەبینرێت، بەڵام بەكارهێنانی تەلەسكۆپ وا دەكات دیمەنەكە بە شێوەیەكی روونتر ببینرێت، ئەگەر بێتووكەشوهەوا لەبار بێت

 

Top