تەمەن و مانەوەی بوتڵی پلاستیك
May 11, 2025
رەنگا و ڕەنگ
بوتڵی پلاستیكی ئاسایی ئاوخواردنەوە نزیكەی 450 ساڵ دەخایەنێت تا شیببێتەوە و تەنانەت دوای شیبونەوە هەرگیز بەتەواوی لەناو ناچێت. تەنها بچووكتر دەبێتەوە. ئەم بوتڵە پلاستیكیانە بە شێوەیەكی گشتی لە فومی پلاستیكی یان «پۆلیپلین ترێفتالات (PET)» دروست دەكرێن. ماددەیەكی سووك و نەرمە كە بە ئاسانی شینابێتەوە، چونكە بەكتریا ناتوانێ ئەو ماددە كیمیاییانەی لە PET دا بەكاردەهێنرێن بەكار بهێنێ و تێكی بشكێنێت.
