یانەی شێروانە بووە پاڵەوانی خولی نایابی كوردستان

یانەی شێروانە بووە پاڵەوانی خولی نایابی كوردستان

یانەی شێروانە بووە پاڵەوانی خولی نایابی كوردستان
تیپی تۆپی پێی یانەی شێروانەی كەلار ئەم وەرزە بە تیپێكی تۆكمەی بەهێز دەستی بە وەرزی نوێ خولی نایابی یانەكانی كوردستان كرد، هەر لە سەرەتای دەستپێكی خولەكە تیپێكی تەواو ڕێكخراو بووە و خاوەنی كۆمەلێك یاریزانی بەتوانا بووە و كارگێڕیی یانەكەش پلانێكی تۆكمەی دانابوو بۆ ئەوەی بتوانێ‌ بۆ یەكمجار لە كاروانی وەرزشی شارەكە ئەم ناسناوە بۆ خۆیان یەكلای بكەنەوە بەر لە سێ‌ گەڕ پێش كۆتایی هاتنی خولی نایابی یانەكانی كوردستان لەم وەرزەدا، یانەكە لە كۆی ئەنجامدانی 26 یاری لە خولەكە خاوەنی 17 بردنەوە و 5 یەكسان بوون و چوار شكست بوو بە كۆكردنەوەی 56خاڵ نازناوی ئەم وەرزەی خولی نایابیان بردەوە، لەم وەرزە عادل عەلی ڕاهێنەری یانەكە ئەندازیاری سەركەوتنەكانی یانەكە بووە كە توانیویەتی یەكڕیزی و یەك خێزانی لە تیپەكە دروست بكات و تیپەكە بگەیەنێتە كەناری ئارامی و بە دەستهێنانی یەكەم نازناوی لە مێژووی دروست بوونی یانەكە لە ساڵی 1992 تاكو ئێستا، لە بارەی بەدەستهێنانی نازناوی خولی نایابی یانەكانی كوردستان بیلال ساڵح ئەستێرە و كاپتن و یەكێك لە كاریگەرترین یاریزانەكانی یانەكە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" هەر لە سەرەتای خولەكەوە لە كاتی ئەنجامدانی یەكە مەشقیەكانی خۆئامادەكاری ئێمە بە شێوەیەكی زۆر باش خۆمان ئامادە كردبوو بۆ یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی نایابی یانەكانی كوردستان، جگە لەوەش ئامانجمان هەبوو كە بتوانین یەكێك لە تیپە ڕكابەرەكانی كوردستان بین لە سەر بەدەست هێنانی نازناوی خولی نایابی كوردستان، هەموومان وەكو یەك خێزان و یەك ڕوحیەت یاریمان كردوە و جەنگاوین بۆ سەركەوتن و تینووی بە دەستهێنانی ئەنجامی باشتر بووین، ئێمە دەمێكە چاومان لەوە بوو كە بتوانین ببینە پاڵەوانی كوردستان و نازناوەكە بگەرێنینەوە بۆ شاری كەلاری خۆشەویست، یاری لە دوای یاریش هەنگاوی باشترمان دەهاوێشت بۆ گەیشتن بە خەونەكەمان ئەوە بوو بە هەوڵی هەموو لایەك توانیمان ئەو خەونە لە مێژینەمان بكەینە ڕاستی و نازناوی خولی نایابی كوردستان بگەرێنینەوە شاری كەلار.سوپاسی هاندەرانی خۆشەویستیش دەكەین كە هەمووكات هاوكار و پاڵپشتی تیپەكە بووینە.

Top