خولیای ئەسپسواری لە كوردستان
May 7, 2025
رەنگا و ڕەنگ
ساڵانێكە گرنگیەكی زۆر بە ئەسپ و ئەسپسواری لە كوردستان دەدرێت، ئەوەش بە هۆی خولیا و حەزی هاوڵاتیان و ئەوانەی ئەسپ بە خۆشەویستترین گیانداران دادەنێن، كچان و كوڕانیی گەنجیش گرنگی تەواو بە بواری ئەسپسواری دەدەن، بۆیە ماوە ماوە فیستیڤاڵ و نمایشی ئەسپسواری دەكرێنەوە، دواترین نمایشی ئەسپسواری لە گۆڕەپانی نزیك پاركی سامی عەبدوڵرەحمان بەڕێوەچوو، لە نمایشەكەدا زیاتر لە چەند جۆرە ئەسپێك نمایشیان پێ كرا، لەوانە: ئەسپی كوردی، عەڕەبی، بە ئەسپی مەیدانی دەناسرێن، نرخی ئەسپەكان لە نێوان (2500) دۆلار (15.000) فیستیڤاڵ و نمایشێكی تایبەتە بەو ئەسپانەی لە شاری هەولێر راهێنانیان پێ دەكرێت و بۆ نمایشەكان ئامادەیان دەكەن، وا بڕیارە لە داهاتوودا ئەو ئەسپانە لە نمایشەكانی شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی دەوروبەر بەشداری پێ بكرێن.
