کرێکاران لە چین ناڕەزایەتیان بەرامبەر بێکاری دەربڕی

کرێکاران لە چین ناڕەزایەتیان بەرامبەر بێکاری دەربڕی

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک لە کرێکارانی شاری پیشەسازی گوانگژۆی چین بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری ناڕەزایەتیی بەربڵاویان ئەنجامدا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان، بەهۆی کۆنترۆڵی توندی ئەمنی، گرتە ڤیدیۆییە زۆر سنووردارەکانی گرتبوونەوەی کرێکاران و بێکاران لە گوانگژۆ بڵاوکراوەتەوە.

شایانی باسە پۆلیس لەگەڵ ئەو خۆپیشاندەران کە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە بێکاری کۆبووبوونەوه تێکهەڵچوون و جەماوەرەکەیان بڵاوە پێکرد.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە چین  لە ساڵی ٢٠٢٤ەوە ڕووبەڕووی کێشەی پیشەسازی و دابەزینی گەشەی ئابووری بووەتەوە لە هەندێک لە پارێزگا پیشەسازییەکانیدا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top