دوایین ڕاپۆرتەکانی شەڕی ئۆکرانیا
ڕۆژی یەکشەممە 4ی ئایار هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا بۆ سەر پایتەختی ئۆکرانیا، لانیکەم ١١ کەس برینداربوون کە دووانیان منداڵن..
ئەم هێرشانە بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە ژمارەیەک بینای نیشتەجێبوون لە ناوچە جیاجیاکانی ئۆکرانیا.
سەرۆکی ئیدارەی سەربازی کیێڤ ڕایگەیاند: کە پاشماوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە وێرانبووەکان جگە لە باڵەخانەکان چەندین ئۆتۆمبێلی لە سەرانسەری پایتەخت سووتاند.
لەلایەکی دیکەوە، دەسەڵاتدارانی خۆجێی ڕایانگەیاندووە، كە لە هێرشەکانی ڕۆژی شەممەدا لە ناوچەكانی دۆنێتسک و خێرسۆن سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.
شایانی باسە ڕووسیا لە 8 تا 10 ی ئایار ئاگربەستێکی سێ ڕۆژە ڕادەگەیەنێت بەبۆنەی 80 هەمین ساڵیادی سەرکەوتنی لە جەنگی جیهانی دووەم و دەڵێت، ئامانج لەم ڕێوشوێنە تاقیکردنەوەی "ئامادەیی" کیێڤە بۆ ئاشتی درێژخایەن.
گوڵان: سەردار خەلیل
