هەڵبژاردنی عێراق هیوا لە ئەنجامدان و واقع بینین لە ئەنجامنەدان

هەڵبژاردنی عێراق هیوا لە ئەنجامدان و واقع بینین لە ئەنجامنەدان


شیکاریی بۆ هاوکێشە ناخۆشەکانی میلەت ناکەم و دژداری کەسیم نیە بۆ سیاسیەکانی مەملەکەتی سەوزە عێراقیەکان بەڵام ماف دار و ئەخلاق داری و نەتەوەی بوونم وای کردووە خوێ بکەین بەسەر برین بە مەبەستی جار جار ڕاچڵەکین و فێربوون لە ڕابردوو و بیکەین بە عەقیدەیی فێربوون و وانە وەرکرتن من ڕێگای ئەو هەڵبژاردنەم لە پێشە کە مافی نەتەوەیم تێدا جێگیر بێت هەرچەندە هێزە عێراقیەکان بە گشتی بیرکردنەوەیان بەرامبەر هەرێم شوڤینیانەیە وەک دراوی کۆنی عێراقی دوو روی یەک دراون و نە بەها نە جۆریان گۆردراو نین پێناسەیی بیرە شۆڤینیەکەیە چوونکە لە بەرامبەر قەوارەی هەرێم بە هەڕەشە دەبین ئاشتی و سەقامگیرس و بەرەوپێشچوونەکانی نیگەرانیە بۆ سیاسیەکانی بەغداد لێرەوە پرسەکە دەست پێ دەکەم کەوا ئایە هەڵبژاردنی عێراق دەکرێ لە ساتی دیاریکراوی خۆیدا ؟

ڕاستی پێم وانیە بکرێت.

هۆکاریی سەرەکیی بۆ ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن لە عێراق:

گرینکترین هۆکار نیشانە و ئاراستەکانی ڕاماندەکێشن بۆ ئەوەی ئەگەر هەڵبژاردنیش نەکرێت لە ویست و ئیرادەی عێراقیەکان نەبێت پێم وایە هۆکاریی دەرەکی روونتر بڵێم لەوانیە بەربەستی سەربازی یان بوونی جەنگ لە دراوسێکانی عێراق ببێتە هۆکاری وەستانی ئەم پڕۆسەیە لە دۆخی ئێستا جیهان بۆ هەنگاوی سربازی پیادە دەکات لە هەر رووداوێک و ئاگرێک پریشکەکەی بەر عێراق دەکەوێ بەهۆی یەک نەبوونی هێز لە عێراق و بوونی تایفیەتی جیا و دواخرانی کۆبوونەوەی نێوان ئەمریکا و ئێران تێکەوتنی گرژی و رووداوەکانی بەندەر عەباس کە راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ ئیسرائیل بە هۆکار دەزانن بەتایبەت ئێرانیەکان ئەوەیان خستۆتە بیانوو و فشار بۆ ئەمریکا

هۆکارە لاوەکیەکانی تر کە دەشێت ڕۆڵی هەبێت لە دواخست پۆڵێن دەکەم ..


" :
١. بارودۆخی نائاسایشی ناوخۆ:
پێگەی نائاسایش، هێرشە گرووپە توندڕاوەکان و تایبەتمەندیە تایفەییەکان هەمووی وای کردووە بەرپرسان ناتوانن هەڵبژاردنێکی ئاسایی و بێتاوان جێبەجێ بکەن.
٢. نارەزایی گشتی و خۆپیشاندان:
ڕوودانی خۆپیشاندانی گەورە بەرامبەر سیستەمی حکومەت و یاساکانی هەڵبژاردن لە زۆر جاردا وای کردووە ئەم پڕۆسەیە بە دواخستن یان قسەکردنەوە ڕووبەڕووبێت.
٣. کەمبوودی بودجە و لۆجیستیک:
نابوونی پارە و چاکسازییە فینانسییەکان دەبن هۆی لەسەر ڕێچکەی ڕاهێنان و تەکنیکی هەڵبژاردنەکان.
٤. کێشەی یاسایی نێوان دامەزراوەکان:
نەرێنی نێوان دادگا، کۆمسیۆن و حیزبە سیاسییەکان بەرزە و نەتوانراویانە، ئەمەش بە دڵنیایی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە خطر دەدات.
٥. نەبوونی یەکڕیزی سیاسی:
بێ یەکڕیزی نێوان حیزبەکان، هەڵبژاردن ناتوانێت ئەنجامێکی دۆڵەتی ببەخشێت.

پێگەیی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنی عێراق

دۆخی هەرێمی کوردستان لە ئەم هەڵبژاردنە جیاوازە. پێویستە هێزە کوردییەکان بە یەکدنگی و هاوکارییەکی نێوانیان بەشداربن بۆ پاراستنی ماف و ڕۆڵی هەرێم لە حکومەتی ناوخۆیی. ئەمە دەبێت بە پلانی تاکتیکی بێت بۆ بەدەستهێنانی ڕۆڵ و پۆستە گرنگەکان، بە سەرچاوەی یەکڕیزی نیشتمانی و پرۆگرامێکی هاوبەش.

هەرکاتەک بێ یەکڕیزی نێوان حیزبە سیاسییەکان نەبێت، هەڵبژاردنەکان لە تێکچووی دامەزراوەیی یان تەواوی ڕەوتکردن دەبێت.
هێزە کوردییەکان دەبێت بە یەکدنگی و هاوکارییەکی نێوانیان بەشداربن لە هەڵبژاردنە عێراقەکان، بۆ پاراستنی ماف و پەیوەندیە سیاسییەکان لە حکومەتی ناوچەیی. پەیوەندیدانیان دەبێت بە پلانی تاکتیکی بێت، بۆ بەدەستهێنانی پۆستە گرنگەکان و ڕۆڵێکی کاریگەر لە بەرنامەسازیی حکومەتی نوێ. لە هەمان کاتدا، پێویستە لە نەرێنی نێوانیاندا دووربن و بەرزترین گرنگی بدەن بە یەکڕیزی نیشتمانی و مافی هەرێم.لەم ئاراستەیەوە نزیکبوونەوەیەک دەبیندرێ لە نێوان پارتی و یەکێتی ئەمەش ئومێد بەخشە .

روونتر و ڕاشکاوتر کاتیەتی بۆ دروستکردن و گەرانەوە بۆ بازنەی مێژوو بە یەکریزی دەچینەوە نێو هاوکێشەی ملمڵانێی ڕاستەقینە و سەنگی بڕیار لە حکومەتی عێراق.

Top