پێنج کەس لە بەریتانیا دەستگیرکران کە چواریان ئێرانین

پێنج کەس لە بەریتانیا دەستگیرکران کە چواریان ئێرانین

 

پۆلیسی دژە تیرۆری بەریتانیا ڕۆژی شەممە 3ی ئایار، لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان بە گومانی تێوەگلان لە چالاکییە تیرۆریستییەکاندا، دەستگیرکردنی پێنج کەسی ڕاگەیاند کە چواریان هاووڵاتی ئێرانی بوون.

ئۆپەراسیۆنەکە لە شارەکانی لەندەن، مانچستەر، ستۆکپۆرت، ڕۆچدەیل و سویندۆن ئەنجامدراوە.

ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون بریتین لە دوو پیاوی تەمەن ٢٩ ساڵ و پیاوێکی تەمەن ٤٠ ساڵ و پیاوێکی تەمەن ٤٦ ساڵانی ئێرانی و تا ئێستا ناسنامەی پێنجەمین کەسی دەستگیرکراو لە مانچستەر نەزانراوە.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، دەستگیرکردنەکان دوای لێکۆڵینەوە لە ئەگەری پیلانێک بۆ هێرشکردنە سەر شوێنێکی دیاریکراو ئەنجامدراون.

سەرۆکی یەکەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ڕایگەیاند: کە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دەستنیشانکردنی پاڵنەرەکان و مەترسییە ئەگەرییەکان، هەروەها گەڕان بەدوای چەند شوێنێکی پەیوەندیدار بەم کەیسەوە بەردەوامە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top