تەبلێتێك بۆ نووسینەوەی یادداشتەكان

تەبلێتێك بۆ نووسینەوەی یادداشتەكان

 ئەگەر تۆ نووسەری و نیازت هەیە یادداشتەكانت بنووسیەوە، یا ڕۆژنامەنووسێكی و نیازت ڕاپۆرتێكی خێرا ئامادە بكەی، پەنا بۆ لاپتۆپەكەت دەبەی. لاپتۆپ بەتایبەتی و كۆمپیوتەر بەگشتی گرنگترین ئامێری نووسین و خوێندنەوەن. بەڵام تەبلێتی جۆری type folioهەندێك لەوانیش لە پێشترە.

شاشەكەی لە جۆری ink واتە حبیری ئەلكترۆنی كە چاو ئازار نادا و وەك ئەوە وایە لەسەر كاغەزێكی ئاسایی بنووسی. دەتوانی بە قەڵەمێكی تایبەتی كە لەگەڵیدایە بەبێ تایب كردن نووسین بكەی و بە داگرتنی دوگمەیەك، نووسینەكەت دەبێتە دیجیتالی. دەتوانی بەهۆی كیبۆردی تایبەتی خۆی تایب بكەی.

كێشی تەبلێتەكە 403 گرامە، شاشەكەی 10 ئینجە و بۆ نووسین و خوێندنەوە زۆر گونجاوە. سیستەمی بلوتوس و وای-فای هەیە و ڕاستەوخۆ نووسینەكەت بۆ مۆبایل یا لاپتۆپ دەگوازیەوە. باترییەكەی هەتا دوو هەفتە كاركردن شەحنی دانابەزێت.

Top