كەڤەرێكی ئایفۆن شاشەی كتێب خوێندنەوە
مۆبایل و تەبلێت بۆ پەیوەندییەكان، سەیركردنی فیلم و كردنەوەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و...تاد. گرنگی خۆی هەیە. بەڵام ئەگەر نیازی خوێندنەوەت هەبێ و بتهەوێ مۆبایلەكەت وەك (كتێبخوێن)ی ئەلكترۆنی لێبكەی، مۆبایل بۆ ئەمە گونجاو نییە. چونكە شاشەكەی بۆ خوێندنەوە دروست نەكراوە.
كەڤەری جۆری InkCase ڕاست بۆ ئەم مەبەستە بۆ مۆبایلی ئایفۆن بەرهەمهاتووە، كەڤەرەكە لە ڕێگای بلوتوسەوە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێ و دەبێتە شاشەی دووەمی مۆبایل. شاشەكە لە جۆری حیبری ئەلكترۆنییە و زیان بە چاو ناگەیەنێت. لەگەڵ ئەوەشدا تەمەنی باتری مۆبایلەكە زیاتر دەكات. بەهۆی كەڤەرەكە دەتوانیت لە ژێر تیشكی خۆریشدا بخوێنیەوە. جگە لە خوێندنەوە، كورتەپەیام و ئاگاداركردنەوەكان و ڕۆژمێر و كاتژمێریش لە كەڤەرەكە نیشان دەدرێن. هەتا 60 كاتژمێریش شەحنی دانابەزێت.
