بڕوانامە بەسەر مامۆستایانی بەشداربووی خولی (ABA) دابەشکرا

بڕوانامە بەسەر مامۆستایانی بەشداربووی خولی (ABA) دابەشکرا

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩-٤-٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی مامۆستا ''لقمان سعید صدیق'' بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر, بەیاوەری بەڕێوەبەری خوێندنی نائاسایی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر, پێنجەمین خولی (ABA) تایبەت بە مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت کۆتاییهات.
شایەنی باسە, خولەکە لە ژیر ناونیشانی (پرۆگرامی شیکردنەوەی ڕەفتاری پەیڕەوکراو (ABA) بۆ گەشە پیدانی کارامەیی ئەکادیمی) کە بە شێوازی گرووپ بۆ مامۆستایانی پەروردەی تایبەت لەو پەروەردانەی هەن بەڕێوەچوو, هاوکات خولەکە هەفتانە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو, کۆی مامۆستایانی سوودمەند لە خولەکە (١٠١) مامۆستای پەروەردەی تایبەت بەردەوام بوون, دواتر بروانامە بەسەر بەشدار بووانی کۆتا خول لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر دابەشکرا و دەستخۆشیشی لە مامۆستایانی بەشدار بوو کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن

Top