جیاوازی گەورە لە دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران
خولی سێیەمی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران کە ڕۆژی شەممە لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەچوو، بە ناکۆکی گەورە لەوان پێداگری تاران لەسەر پاراستنی توانای پیتاندنی یۆرانیۆم کۆتایی هات.
بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ترەمپ ئەو خولەی دانوستانەکانی بە "ئەرێنی و بنیاتنەر" وەسفکرد، بەڵام ئامادەنەبوو وردەکاری لەسەر جیاوازییەکان بخاتەڕوو و گوتی ئێران دەتوانێت بەرنامەیەکی ئەتۆمی مەدەنی هەبێت بە مەرجێک سووتەمەنی هاوردەکراو بەکاربهێنێت.
جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها گوتی: هەندێک له ناکۆکییەکانمان زۆر جیددین، بەڵام به وریایی و بەهیواوه ماونەتەوه .
گوڵان: سەردار خەلیل
