بۆ زانیاریت، ئەو وشەیە كورت كراوەی (Allessandra Lolita Oswoldo)
April 27, 2025
رەنگا و ڕەنگ
ئەمە ناوی ئەو كچەیەكە خۆشەویستی گراهام بێل بوو، ئەو زانایەی كەتەلەفۆنی داهێنا، كاتێك گراهام بێل تەلەفۆنی داهێنا، یەكەم خەتی تەلەفۆنەكەی لە ماڵی كچە خۆشەویستەكەی بەست، هەركاتێك كە تەلەفۆنی بۆ دەهات، ئەیزانی كە بێجگە لە خۆشەویستەكەی (Allessandra Lolita Oswoldo) كەسی تر نییە، چونكە تەنیا یەك خەتی تەلەفۆن هەیەو ئەویش لە ماڵی ئەو كچەیە، بۆیە كە وەڵامی تەلەفۆنەكەی دەدایەوە بە خێرایی دەیگوت: (Allessandra Lolita Oswoldo) بەپێی تێپەڕبوونی كات و ئەو تەلەفۆنە زۆرەی كە ڕۆژانە بۆی دەهات لەلایەن ئەو كچەوە، گراهام بێل لەكاتی تەلەفۆن ناوەكەی كورت كردەوە و دەیوت (Ale Lol Os) ئەمەش كاتێكی كەم ئەو ناوەی بەكار هێنا، پاش ماوەیەكی گراهام بێل بە ناوی خۆشەویستەكەی كورت كردەوەو هەركاتێك كە تەلەفۆنی بۆ دەكرد یەكسەر دەیوت (Alo).
