شاجوانی بزنەكان
April 27, 2025
رەنگا و ڕەنگ
ویڕای ئەو ڕەوشە ناهەموارە سیاسییەی جیهان، كەچی عەرەبەكان لە بەزمی خۆیان ناكەون، تا ئێستاش خەریكی پێشبڕكێی سەیرن، یەكێك لەوانە پێشبڕكێی جوانترین بزن و نێری لە وڵاتی سعودیە بەڕێوە چوو، ئەم پێشبڕكێیە ساڵانە لە ناوچە گوندنیشنەكانی خاوەن مەڕ و ماڵات ئەنجام دەدرێت، ئەمساڵیش جوانترین بزنی جیهانی عەرەبی هەڵبژێردرا، نرخەكەی گەیشتە چوار هەزار ڕیاڵی سعودی، دوای ئەوەی ڕكابەریی 74 بزنی كرد.
