ئازادى و تیۆرى پڕكردنى سایكۆلۆژى
له ساڵیادى پرۆسه‌ى ئازادى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان به سه‌ركردایه‌تى ئه‌مریكا و كۆتاییهێنان به ده‌سه‌ڵاتى رژێمى به‌عسى فاشیستى و سه‌دامى گۆڕبه‌گۆڕ له جێگه‌ى خۆیه‌تى كه خوێندنه‌وه‌یه‌كى سایكۆلۆژى بۆ چه‌مك و به‌هاى ئازادى له لاى تاكى كورد بكرێت.
نزیكه‌ى 2500 ساڵ به‌سه‌ر له‌ده‌ستدانى ئازادى ده‌سه‌ڵاتى سیاسیى تاكى كورد، و رووخانى ده‌سه‌ڵاتى ئاستیاگى پاده‌شاى میدییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستى كوروشى ئه‌خمینى له مێژوودا تێپه‌ڕده‌بێ. مێژوویه‌ك كه دواتر و تا ئێستا كورد سه‌به‌خۆیى و ئازادیى سیاسیى به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه و ئازادى ته‌نها وه‌ك چه‌مكێك له فه‌رهه‌نگ و یادگه‌ى تاكى كوردیدا ده‌بینرێت و ده‌بیسترێت. ئه‌گه‌رچى ئه‌م ماوه‌یه له چاو مێژووى دروستبوونى ئه‌م گه‌ردوونه و كاكێشانه‌كانى كه خۆى له نزیكه‌ى 14 مه‌لیار ساڵ و ده‌ركه‌وتنى یه‌كه‌م چركه‌ساته‌كانى ژیان تیایدا له نزیكه‌ى 8 مه‌لیار ساڵ به‌ر له ئێستادا ماوه‌یه‌كى زۆر كه‌مه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و ماوه‌یه ده‌توانێ بۆشاییه‌كى سایكۆلۆژى دروست بكات كه تا ئێستا هیچ یه‌ك له رووداوه مێژووییه سیاسى-كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى كورد نه‌یتوانیوه پڕى بكات. ماوه‌ى نزیكه‌ى 150 ساڵى ده‌سه‌ڵاتى سیاسیى كورده میدییه‌كان و شكۆى ئه‌و ئیمپراتۆریه‌ته و فه‌رمانڕه‌وایى به‌سه‌ر ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى خۆیان و كاركردن بۆ ئاوه‌دانى و پێشكه‌وتنى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتیان ماوه‌یه‌كى باشبوو تا بتوانرێ چه‌مكى ئازادیى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى له مێشكى تاكى كورد بچێژىِ و جێگیرى بكات، و بێگۆمان شان به شانیشى هه‌ستێكى ره‌زامه‌ندى و به‌هێزبوون پێیان ببه‌خشێ.
له ساتى له‌ده‌ستدانى ئه‌م ده‌سه‌ڵات و شكۆیه‌ى سیاسیى كورد، ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه هه‌میشه تینووى گه‌یشتن به ئازادى و سه‌ر له نوێ زیندووكردنه‌وه‌ى ئه‌و سه‌رده‌مه زێڕینه بووه، ته‌نانه‌ت ئازادییه كاتییه‌كانى وه‌ك ئازادى هه‌رێمى كوردستانیش نه‌یتوانیوه ئه‌م سه‌رده‌مه له ناخ و ده‌روون و دڵیدا زیندوو بكاته‌وه. هه‌ربۆیه‌ش ده‌بینین هه‌وڵه‌كانى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لانیكه‌م له 150 ساڵى دوواییدا له گشت پارچه‌كانى كوردستان چه‌ندین راپه‌رین و شۆڕش و ته‌نانه‌ت حكومه‌تى خۆجێى كورت مه‌وداشى به‌دواى خۆیدا هێناوه، كه هه‌موویان به‌و په‌ڕى دڕندایه‌تییه‌وه سه‌ركووتكراون و سه‌ركرده قاره‌مانه‌كانیشى له‌نێوبردراون. به‌ڵام ئه‌م تاوانانه نه‌بوونه‌ته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى تاكى كورد ده‌ست له هه‌وڵه‌كانى خۆى بۆ گه‌یشتن به ئازادى هه‌ڵگرێ، به‌ڵكۆ بچووكترین هه‌له‌كانیشى قۆستووه‌ته‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، كه یه‌كێكیان هه‌مان پرۆسه‌ى ئازادى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 2003 بوو كه دواتر خۆى له پرۆسه‌ى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستاندا بینى. ئه‌گه‌رچى ئه‌م هه‌وڵه ئازادیى هه‌موو پارچه‌كانى كوردستانى له‌خۆنه‌ده‌گرت، به‌ڵام له ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌تنیدا ده‌یتوانى ببێته هیوا و ئۆمێدێك بۆ گشت پارچه‌كان، چونكه وه‌ك پسپۆرانى سایكۆلۆژیاى به‌ڕێوه‌بردن پێیانوایه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه مه‌زنه‌كان مرۆڤ ده‌بێ ئامانجه‌كانیان دابه‌ش بكه‌ن بۆ ئامانجى بچووكتر و له وه‌ده‌ستهێنانى قۆناغ به قۆناغ و په‌یتاپه‌یتاى ئه‌و ئامانجه بچووكانه دواتر بگاته ئامانجه مه‌زنه‌كانى خۆى.
و ئه‌و هه‌موو ئه‌زموونه سیاسیانه‌ى كورد ئاماچه و ده‌رخه‌رى ئه‌و راستیه‌ن كه پرۆسه‌ى گه‌یشتن به ئازادى هه‌میشه له یادگه‌ى كورددا ده‌خووڵێته‌وه، چونكه ئه‌م پرۆسه‌یه پرۆسێسێكى مادییه كه خۆى له تیۆرى داگرتن و پڕكردنى سایكۆلۆژیدا ده‌بینێته‌وه. ( له جێگه‌ى خۆیه‌تى ئاماژه به‌و راستییه بده‌م كه ته‌ركیزمان له‌سه‌ر لایه‌نى مادیى ئه‌م دیارده‌یه به‌واتاى ئه‌وه نیه كه من كه‌سێكى مادیگه‌رام و له‌سه‌ر بنه‌ماى ماتریالیستى ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه ده‌كه‌م به‌ڵكۆ خۆم به كه‌سێكى لیبرالى میانرۆ و زیاتریش له سیكۆلار خۆم به كه‌سێكى لائیك ده‌زانم و ئه‌م شرۆڤه‌كرنه‌شم هیچ په‌یوه‌ندى به فه‌لسه‌فه‌ى مه‌تریالیستیى كۆمۆنیستى نیه، به‌ڵكۆ هه‌ڵقووڵاوى ئه‌و راستیه‌ن كه تێكراى جیهان له به‌شێك له تۆخمى ماده‌كانى وه‌ك یه‌كى و له سه‌رووى هه‌موویان كاربۆن و ...هتد، پێكهاتوون و زانستى سه‌رده‌م ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه.)
توێژینه‌وه‌كانى زانستى هاوچه‌رخ ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن كه پرۆسه‌كانى هاوشێوه و په‌یوه‌ست به یادگه (memory) ى مرۆڤ دیارده‌یه‌كى مادین كه ره‌هه‌ندێكى ئه‌لێكترۆكیمیایى هه‌یه، كه زۆر ئاڵۆزن و له مێشكدا رووده‌ده‌ن و په‌یوه‌ستن به دروستبوونى ترشه ریبۆ نۆكلۆئیك (RNA) له نێو خانه ده‌مارییه‌كانى مێشك، وه‌ك ئه‌وه‌ى دكتۆر نۆسره‌تۆڵڵا پوورئه‌فكارى پسپۆرى زانسته‌كانى سایكۆلۆژى ئاماژه پێداوه. چه‌مك و به‌هایه‌كى وه‌ك ئازادى له قۆناغى سه‌ره‌تایى خۆیدا وه‌ك ده‌نگ و فۆن و په‌یامێكى ئه‌لكترۆنى و بیستراو ده‌گاته گۆێچكه‌كانى مرۆڤ، و وه‌ك توێژینه‌وه‌كانى فه‌لسه‌فیى ویتجنشتاین (Wittgenstein, 1958) یش ده‌یسه‌لمێنن كه له نێوان گه‌شه‌ى لایه‌نى زمانه‌وانى و جیهانى فیزیكیى ژینگه په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێز هه‌یه، كه له میانه‌ى هه‌ڵسوكه‌وتى مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌و ژینگه‌یه فیزیكییه ئه‌و چه‌مك و ده‌نگ و به‌ها و په‌یامانه واتایان پێده‌به‌خشرێ، بۆیه ئه‌و په‌یامه و چه‌مكه‌كانى وه‌ك ئازادى، كه كه‌سێك بۆ كه‌سێكیتر جیاوازه، جێگیر ده‌بێ له‌نێو ئه‌و ئه‌ندامه هه‌سته‌وه‌رییه‌ى كه لێره‌دا گۆێچكه‌كانن و دواتر ده‌گوازرێنه‌وه بۆ مێشك و هه‌مان ئه‌و خانه ده‌مارى و نۆرۆنانه‌ى كه تایبه‌تن به‌و كاره تا بكه‌ونه نێو پرۆسێسى شیكردنه‌وه‌دا. و ئه‌و خانه ده‌مارییانه هه‌مان ئه‌و خانانه‌ن كه زانایانى وه‌ك پرۆفیسۆر دكتۆر ته‌قى ك. ئه‌سه‌دى، پسپۆرى مێشك و ده‌ماره‌كان له زانكۆكانى ئه‌مریكا به‌ناوى نۆرۆنى ڤۆن ئێكۆنۆ (von economo neurons) ناویان ده‌بات، كه توانایى ئه‌وه‌مان پێده‌به‌خشن كه له ناوه‌رۆكى بیركردنه‌وه‌ى كه‌سانیتر تێبگه‌ین و بتوانین ره‌فتاره‌كانى دواتریان پێشبینى بكه‌ین.
به‌واتایه‌كیتر چه‌مكى ئازادى له مێشكى مرۆڤى كورددا وه‌ك ئه‌له‌مێنت و تۆخمێكى مادیى ئه‌لێكترۆكیمیایى، جێگیر ده‌بێ و كۆده‌كرێته‌وه و هه‌ڵده‌گیرێ، و له ئان و ساتى پێویست یان هه‌ڵوێستى پێویست و گرێ‌دراو و هاوشێوه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ. بۆ نموونه كاتێك له رووداوێكى وه‌ك رێفراندۆمدا سه‌دان هزار تاكى كورد له شوێنێك كۆده‌بووینه‌وه كه سه‌یرى یه‌كترمان ده‌كرد هه‌موومان ده‌مانزانى له پێناو چى و بۆ چ مه‌به‌ستێك لێره كۆبووینه‌ته‌وه: هه‌وڵێك بۆ گه‌یشتن به ئازادى و سه‌ربه‌خۆیى له رێگه‌ى به‌شداریكردنێكى زێندوو و راسته‌وخۆ له ریفراندۆمێك كه پێمانوابوو ده‌مانگه‌یێنیته ئه‌و مه‌به‌ست و ئامانجه پیرۆزه.
چونكه مێشكى تاكى كورد به شێوه‌یه‌كى ئۆتۆماتیك و له ماوه‌ى ئه‌م 2500 ساڵه وا رێكخراوه و قۆرمیژكراوه كه به هۆى له‌ده‌ستدانى ئازادى هه‌میشه وێڵ و سه‌رگه‌ردان و شڵه‌ژاو بووه و هه‌ستى به كه‌موكۆڕى و نه‌بوونێك كردووه كه خۆى له چه‌مك و وشه و به‌هاى " ئازادى" دا ده‌بینێ و وه‌ك ده‌روونناسى مه‌زنى رۆسى پاڤلۆف گۆته‌نى " مه‌رجى بووه‌ته‌وه". ئه‌و دۆخه ئه‌لێكترۆكیمیاییه‌ى كه له مێشكى تاكى میلله‌تانى دیكه‌دا كه‌م و زۆر بوونى نیه یان لانیكه‌م هاوشێوه‌ى دۆخ و بیركردنه‌وه‌ى تاكى كورد نیه، كه ماوه‌ى 2500 ساڵى له چێشتنى تامى راسته‌قینه‌ى ئازادى بێبه‌شكراوه.
ئه‌و دۆخه‌ى تاكى كورد و به‌رده‌وام هه‌ستكردن به‌م كه‌موكۆڕییه و پێویستى به پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه‌ى كه له ئه‌نجامى ئه‌و دۆخه دروستبووه، به‌رده‌وام پاڵى پێوه‌ناوه و وه‌ك ئه‌وه‌ى كه ده‌روونناسى مه‌زنى ئه‌مریكى، كلارك ل. هۆڵ، ئاماژه‌ى پێده‌دات بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بۆ دۆخى ئاسایى خۆى، هه‌ندێ ره‌فتار و جووڵه بكات كه ده‌زانێ به‌هۆیانه‌وه رێگه‌ى گه‌یشتن به‌و قۆناغه خۆش ده‌كات.
هه‌ڵبه‌ت له بیرمان نه‌چێ كه كورد به پێى قۆناغه‌كانى مێژوو رێگه‌ى جیاوازى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تاقیكردووه‌ته‌وه و له دوایین قۆناغه‌كانى ژیانى سیاسیى خۆى رێگه‌ى دیمۆكراسیانه‌ى ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردن و كار و چالاكیى سیاسیى هه‌ڵبژاردووه، تا به هۆیانه‌وه به ئاره‌زوو دێرینه‌كه‌ى خۆى واته ئازادى شاد ببێ، و ئه‌مه واتاى ئه‌وه‌یه كه ئازادى له دیدگه و روانگه‌ى تاكى كورد جیاوازه له نه‌ته‌وه و میلله‌تانیتر، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا كورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه روانگه‌یه‌كى جیاوازى بۆ ئازادى هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك فه‌یله‌سۆفى مه‌زنى هۆڵه‌ندى، بارۆخ سپینۆزا، ئاماژه‌ى پێداوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه سه‌ركرده‌كانى وه‌ك جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى هه‌میشه به گه‌شبینانه و روانگه‌یه‌كى ئه‌رێنى لێى ده‌ڕوانن به‌ڵام له هه‌مانكاتدا خۆى له به‌رپرسیاره‌تییه‌كى مه‌زندا ده‌بینێ به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه و میلله‌ته‌كه‌ى و ته‌نانه‌ت میلله‌ته‌كانیترى هاوبه‌شمان له‌م كوردستاندا، كه ئاره‌زووى گه‌یشتن به‌م ئازادییه سروشت پێداوه‌ى بۆ خۆى واتا و رامانى به ژیانى تاكى و كۆمه‌ڵایه‌تییه سیاسییه‌كه‌ى به‌خشیوه، تا له لایه‌ك رێز له‌و ئازادییه بگرین كه له سایه‌ى خوێنى سه‌دان هزار شه‌هید و بریندار ده‌ستمان كه‌وتووه و به بایه‌خه‌وه لێى بڕوانین و هه‌وڵى پاراستنى بده‌ین، و له لایه‌كیتره به پێچه‌وانه‌ى نه‌یارانى خۆمان ده‌رفه‌ت به ئازادیى نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانیترى ناوچه‌كه و نێو كوردستان بده‌ین و رێز له ئازادیى ئه‌وان و بیروباوه‌ره جیاوازه‌كانیان بگرین، هه‌مان ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه كولتوورى و سایكۆلۆژییه‌ى مایه‌ى شانازیى كورده له نێوخۆ و ناوچه‌كه و جیهانى ده‌ره‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێمانوایه بابه‌تى ئازادى لاى كورد پێویستى به توێژینه‌وه‌ى زیاتره، ته‌نانه‌ت ده‌بێ تیۆریى تایبه‌تى بۆ دابنرێت، تا نه‌وه‌كانى داهاتوو و میلله‌تانیتریش له تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ى ئاگادار بن و لێى تێبگه‌ن و بزانن كورد چۆن بۆ قۆناغى جیاواز وێستگه‌كانى گه‌یشتن به ئازادیى بڕیوه و پێیگه‌یشتووه.
*پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر/ زانكۆى زاخۆ

د. نه‌سره‌دین ئیبراهیم گولى*