كیسەڵێكی تەمەن 100 ساڵ
April 24, 2025
رەنگا و ڕەنگ
لە باخچەی ئاژەڵانی فیلادلفیا لە وڵاتی ئەمریكا جووتێك كیسەڵی تەمەن نزیكەی 100 ساڵ پێشوازییان لە چوار بەچكە كرد، وتەبێژی باخچەی ئاژەڵانی فیلادلفیا ڕۆژی هەینی بۆ ماڵپەڕی Good Morning America گوت: «ئەمە یەكەم جارە باخچەی ئاژەڵانی فیلادلفیا پێشوازی لە كیسەڵە بەتەمەنەكانی سانتا كروز گالاپاگۆی ڕۆژئاوا دەكات، لە ماوەی 150 ساڵدا و هەروەها یەكەم جارە ئەم كیسەڵە بەتەمەنە ببێتە دایكی بێچووەكانی، لە ئێستادا كیسەڵەكە بەتەمەنترین زیندەوەری باخچەی ئاژەڵانی فیلادلفیایە و بێچووەكان هەموویان باشن و بە شێوەیەكی گونجاو هەڵسوكەوت دەكەن.
