فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری ئەمریکی ئاگری گرت

فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری ئەمریکی ئاگری گرت

  

بەپێی زانیارییەکان، جارێکی دیکە فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری ئەمریکی گڕی گرتووە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕۆژی سێشەممە 22ی نیسان بڵاویکردەوە، كە فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری کۆمپانیای دێڵتا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئۆرلاندۆ ئاگری گرتووە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێت، كە ئەم فڕۆکەیە لەکاتی گەڕانەوەی لە دەروازەکەوە بۆ ئەوەی بەرەو ئەتلەنتا بفڕێت، ئاگری گرتووە.

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی فڕۆکەوانی فیدراڵی ئەمریکا، لە کاتی ڕووداوەکەدا ٢٨٢ سەرنشین و ١٢ ئەندامی دەستەی فڕۆکەوانی لەناو فڕۆکەکەدا بوون.

تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی زیانەکانی گیانی تۆمار نەکراوە.

بەرپرسانی فڕۆکەخانەی ئۆرلاندۆ ڕایانگەیاند، كە دەستبەجێ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە لە چەند مانگی ڕابردوودا نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئاسایشی گەشتە ئاسمانییەکان لە ئەمریکا زیادیان کردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top