نووسینگەی قاهیرەی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێزی لە نەوەی بەدرخانییەکان گرت

نووسینگەی قاهیرەی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێزی لە نەوەی بەدرخانییەکان گرت

بە بۆنەی ١٢٧ ساڵەی دەرچوونی یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی لە قاهیرە لە ٤ نیسانی ساڵی ١٨٩٨، شێرکۆ حەبیب بەرپرسی نووسینگەی قاهیرەی پارتی دیموکراتی کوردستان، قەڵغانێکی تایبەتی و چەپکە گوڵێکی پێشکەش بە دەرهێنەری بەناوبانگ عەلی ئەحمەد بەدرخان کرد بەم بۆنەوەیە، کە نەوەی بنەماڵەی بەدرخانییەکانە، و یەکەم ڕۆژنامەی "کوردستان"یان بەچاپ گەیاند لە چاپخانەی دار ئەلهیلال لە لایەن رەوان شاد شازادە مقداد میدحەت بەدرخان ، بەمەش بووە یەکەم ڕۆژنامەی زمانی کوردی کە گوزارشت لە دۆزی گەلی کورد لەو سەردەمەدا بکات.
شێرکۆ حەبیب لە سەردانێکی تایبەتدا بۆ نوسینگەی بەدرخان لە قاهیرە ڕایگەیاند، ڕێزگرتن لە نەوەیەکی بنەماڵەی بەدرخان کەمترین کارە بۆ رێزگرتن لەو بنەماڵە و هەروەها ئاماژەی بەگرنگی قاهیرە دا بۆ کردنەوەی باوەشی بۆ ئەو بنەماڵە کورد پەروەرە و بووە هۆکار بۆ وشەی کوردی لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبێتەوە کە گوزارشت لە دۆزی گەلێک دەکات و بەرگری لە مافەکانی دەکات.
حەبیب لە درێژەی قسەکانیدا وتی: یەکەمین دەستپێکردنی چاپەمەنی کوردی لە قاهیرەوە هات لە سەردەمی خدێوی عەباس حیلمی دووەم، لەسەر دەستی شازادە موقداد میدحەت بەدرخان، کوڕی بنەماڵەی بەدرخان، ئەو بنەماڵە کە حوکمڕانی میرنشینی بۆتانیان دەکرد، کە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٢٦٠، دواهەمینیان بەدرخان پاشا بوو کە تا ساڵی ١٨٤٧ حوکمڕانی میرنشینەکەی دەکرد
دەرهێنەر عەلی بەدرخان کوڕی دەرهێنەر ئەحمەد بەدرخان و هاوسەرەکەی سەلوە عەلامە. لە ٢٥ی نیسانی ١٩٤٦ لەدایک بووە، دیارترین بەرهەمەکانی بریتین لە:
کتێبی «پیشەی دەرهێنانی فیلم، نواندن بۆ سینەما و ڤیدیۆ» نووسی. پەیوەندی بە پەیمانگای باڵای سینەما کردووە و لە ساڵی ١٩٦٧ دەرچووە، یەکەم فیلمی درێژی خۆی بە ناوی "ئەو خۆشەویستییەی کە بوو" لە ساڵی ١٩٧٣ دەرهێنەری بووە، دواتر دەرهێنەری کۆمەڵێک فیلمی گرنگ بووە، لەوانە فیلمی "ئەلکەرنەک"، "شەفیکە و مەتوالی"، "برسییەت" و " شوان و ژنەکان". ئەم دووەمیان دوا بەرهەمی بوو لەگەڵ هاوسەرە کۆچکردووەکەی کە هونەرمەند سەعد حوسنی بوو کە ئەویش بە رەچەڵەک کوردە.

نووسینگەی قاهیرەی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێزی لە نەوەی بەدرخانییەکان گرت
Top