یانەی خەبات لە خولی پلە دوو كشایەوە
یانەی خەبات لە خولی پلە دوو كشایەوە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی خەباتی سەر بە قەزای خەبات ئەم وەرزە لەگەڵ ئەوەی كارگێڕیی یانەكە زیاتر لە حەوت یاریزانی بۆ تیپەكە گواستۆتەوە بۆ ئەوەی بتوانێ لە یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان لە كۆمەڵەی دووەم بتوانێ ئەنجامێكی دڵخۆشكەر بە دەست بهێنێت، بەڵام گرفتە داراییەكان ڕێگرە لەوەی ئەو یانەیە بتوانێ ئامانجی خۆی بپێكێت لە كۆی ئەنجامدانی چوار یاری ڕابردووش یانەكە هیچ خاڵێكی كۆنەكردۆتەوە و دواین یاریش بەرامبەر یانەی حاجیاوە بە قورسی دۆڕاوە، لەم بارەشەوە نەریمان قەهار سەرۆكی یانەی وەرزشی خەبات بە تایبەت بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" بارودۆخی دارایی یانەكەمان زۆر خراپە و هەموو كارەكانمان بە قەرز بەرێوەدەبەین، بگرە لە كەلوپەلی وەرزشی تیپەكەمان و گەشتەكانی یانەكەمان ئەوانە هەمووی بە قەرز دابین كراوە، یاریزانانی یانەكەمان هیچ مووچەیەكیان نییە لە یانەكە، هەر چەندە لە ڕووی تەكنیكی یاری كردنمان زۆر باشین و بەڵام كە گرفتەكان بەردەوام بن ناتوانین ئاستی ڕاستەقینەی خۆمان پێشكەش بكەین، هیچ كەسێك دەرگای هاوكاریمان لێ ناكاتەوە، بۆیە ئەگەر هاوكاریمان بكرێ دەتوانین لە زۆربەی یارییە جۆراوجۆركان ئەنجامی باش تۆماربكەین، لە سنوری قەزای خەبات هیچ لایەنێكی حكومی و حزبی دەرگامان بە ڕوودا ناكەنەوە هاوكاری تیپەكەمان بن، ئەگەر بەم شێوەیەش بەردەوام بن دەكشێنەوە لە خولەكە.
