ڕزگاری چاوی لە ئەنجامی باشترە

ڕزگاری چاوی لە ئەنجامی باشترە

ڕزگاری چاوی لە ئەنجامی باشترە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی ڕزگاری دەڤەری گەرمیان یەكێك لەم تیپە بەهێزانەی ئەم ساڵی خولی نایابی یانەكانی كوردستانە لە كۆی ئەنجامدانی 23 یاری خولەكە خاوەنی 30خاڵە و لە پلەی نۆیەم دێت و یەكێك لەم تیپانەی كە لە یاریگای خۆی زۆر ئەستمە سەركەوتن بەسەر ئەم تیپە گەرمیانییە، یانەكە بۆ ئەم وەرزە ئامانجی ئەوەیە بتوانێ‌ چەند خانەیەك لە ریزبەندی یانەكان بچێتە پێشەوە و مانەوەی لە خولەكەش مسۆگەر بكات و بتوانێ‌ بۆ وەرزی داهاتوو لە ریزی یانە گەورەكانی كوردستان بێت، بۆ ئەم مەبەستەش مامۆستا هۆگر عەبدولا ڕاهێنەری تیپی تۆپی پێی یانەی ڕزگاری بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" تیپەكەمان لە ئاستێكی باشە و ئامادەكارییەكانمان بەردەوامە بۆ ئەو چەند یارییەی ماومانە لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان، پلانی ئێمە بۆ ئەو چەند یارییانەی ماومانە دەمانەوێ ئەنجامەكانم باشتر بێت و لە ڕیزبەندی یانەكانیش بێنە ناوەڕاست بۆ ئەوەی هەم مانەوەمان و هەمیش بتوانین ئەنجامەكانمان باش بێت بە دڵی هاندەرانمان بێت، ئەگەر هیچ كێشەیەكەمان بۆ نەیەتە پێش بە دڵنیایی دەتوانین ئەنجامەكانمان باشتر بێت و بتوانین یاریزانەكان هەمووی بە یەك روحیەت بجەنگین بۆ ئەنجامی شایستەتر، ئەم وەرزە یانەكە لە كۆی ئەنجامدانی 23 یاری 12 یاری بە یەكسان بوون تەواو كردوە و شەش یاریش براوە بووە و لە پێنج یاریش دووچاری شكست بووە، جگە لەوەش ڕاهێنەری یانەكە دەستی لە كاركێشاوەتەوە لە شوێنی ئەو مامۆستا هۆگر عەبدولا دەست بەكاربووە بۆ یارییەكانی داهاتوو.

Top