تەلەسكۆپی ڕادیۆیی چۆن كاردەكات؟

تەلەسكۆپی ڕادیۆیی چۆن كاردەكات؟

 ئامێرێكی تایبەتمەندە كە تیشكی ڕادیۆیی دەگرێت كە لە تەنە ئاسمانییەكانی وەك ئەستێرە و گەلەئەستێرە و سحرەكانەوە دەردەچێت. ئەم تیشكانە بەشێكن لە سپێكتریمی كارۆموگناتیسی، و هەمان جۆری هاوبەشن لەگەڵ ئەو سیگناڵانەی كە لە ڕادیۆ و ڕادارەكاندا بەكاردەهێنرێن، بەڵام درێژترن لە ڕووناكی بینراو، ئەمەش ڕێگە دەدات بە لێكۆڵینەوە لەو دیاردانەی كە بە بەكارهێنانی تەلەسكۆپی بینایی نابینرێن.ئەم جۆرە تەلەسكۆپە ڕێگە دەدات بە دۆزینەوەی زانیاری ناوازە دەربارەی گەردوون، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە دیاردەكانەوە هەیە كە بە چاوی ڕووت نابینرێن. تەلەسكۆپی ڕادیۆیی لە چەند پێكهاتەیەكی بنەڕەتی پێك دێت: Reflector، كە قاپێكی گەورەی كانزاییە و تیشك كۆدەكاتەوە و لەسەر خاڵێكی دیاریكراو چڕ دەكاتەوە. وەرگر كە تیشك دەگۆڕێت بۆ سیگناڵی كارەبایی، هەروەها ئامێری گەورەكەر كە سیگناڵە لاوازەكان بەرز دەكاتەو، هەروەها سپێكترۆمێتەر هەیە، كە سیگناڵەكان جیا دەكاتەوە بۆ فرێكوێنسی جیاوازەكانیان، بۆ لێكۆڵینەوەیەكی ورد، لە كۆتاییدا، تۆماركەری داتا، كە داتاكان هەڵدەگرێت بۆ شیكاری دواتر. پرۆسەی كاركردن بە كۆكردنەوەی تیشك لە ڕەنگدانەوەی و تەركیزكردنی لەسەر وەرگری ڕادیۆ دەست پێ دەكات. ئەم سیگناڵانە دەگۆڕدرێن بۆ سیگناڵی كارەبایی و پاشان لە ڕێگەی شیكاركەری سپێكتراڵەوە گەورە دەكرێن بۆ شیكاری، ئەم شیكارییە زانیاری لەسەر تایبەتمەندییەكانی تەنە ئاسمانییەكان وەك پێكهاتەی كیمیایی و جووڵەیان دەدات، نەرمەكاڵای كۆمپیوتەر بەكار دێت بۆ گۆڕینی ئەم سیگناڵانە بۆ وێنە یان نەخشە كە دابەشبوونی گەردوونی ئەم تیشكانە نیشان دەدات.

 

Top