دهۆك بووە پاڵەوانی جامی كەنداوی عەرەبی
دهۆك بووە پاڵەوانی جامی كەنداوی عەرەبی
دوێنی شەو لە شاری دهۆك بە ئامادەبوونی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و زیاتر لە 25 هەزار هاندەری وەرزشی هەردوو یانەی دهۆك و قادسیەی كوێتی لە یاری كۆتای جامی كەنداوی عەرەبی رووبەڕووی یەكتری بوونەوە لە سەرەتای گێمی یەكەم هەردوو یانە بە هەستیاریەوە یارییان دەكرد بۆ ئەوەی بتوانن هاوسەنگی یارییە ڕابگرن و ئەركی قاسییەش زەحمت بوو كاتێك لە بەرامبەر 25 هەزار هاندەری وەرزشی بە روحی كوردانە یارییان دەكرد، ئەم گێمە چەند هەلێك بۆ هەردوو تیپ ڕەخسا بە تایبەتی یاریزانانی دهۆك، بەڵام ئەنجامە بە بێ گۆل بە كۆتایی هات.
لە گێمی دووەمی یارییەكە یاریزانی هەردوو یانە بە پلانەكانی ڕاهێنەرەكەیان هاتنە نێو یاریگا بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی یارییەكە بگۆڕن لە خولەكی 65 سیابەند عەگید گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد و چەند خولەكێك دوای ئەمە بە هەلەیەكی گۆڵپارێزی دهۆك قادسیە گۆڵی یەكسان بوونی تۆماركرد، دوای ئەم گۆڵەسش هۆڵەكانی دهۆك سووربوون لەسەر گۆڕینی ئەنجامی یارییەكە لە خولەكل 111ی یارییەكەش یاریزانی دهۆك مارنولد گۆڵی سەركەوتنی بە لێدانی سەر تۆماركرد و یارییەكە لە بەرژەوەندی یانەی د بە كۆتایی هات بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ و یانی دهۆك بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆی و عێراق توانی نازناوی جامی كەنداو بە دەست بهێنێت، دهۆك 3ملیۆن دیۆلار خەلاتی ئەم نازناوەی پێدەدرێت و هاورن ئەحمەد لە یانەی دهۆك بووە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتی كەنداوی عەرەبی.
كارزان كانەبی
