دوایین ڕاپۆرتی دانوستانە ڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا
کۆشکی سپی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: گفتوگۆی ڕاستەوخۆی نوێنەری ئەمریکا و شاندی ئێرانی هەنگاوێک بوو بۆ پێشەوە بەرەو گەیشتن بە دەرئەنجامێکی سودبەخش بۆ هەردوولا.
لە میانەی ئەو دانوستانانەدا نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا جەختی لە عەباس عەراقچی کردەوە کە باشترە ئەگەر بکرێت ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو وڵات له ڕێگه ی دیالۆگ و دیپلۆماسیەوە چارەسەر بکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە کە وتەبێژی کۆشکی سپی هاوکات لەگەڵ وتووێژەکاندا چەند جارێک هەڕەشەی لە ئێران کردووە کە یان دەبێت ملکەچی داواکارییەکانی دۆناڵد ترەمپ بێت یان ڕووبەڕووی کاردانەوەی توند لەلایەن ئەمریکاوە ببێتەوە.
شایانی باسە کە وڵاتی ئێران دەبێت کۆتایی بە بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییە دوور مەوداکانی بهێنێت و پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت، هەروەها کۆتایی بە پشتیوانییەکانی لە حوسییەکان بهێنێت و ئەو گرووپانەی کە پشتیوانییان دەکەن، لەوانەش حەشدی شەعبی، دەبێ چەک دابنێت و هەڵبوەشێنرێتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
