ڕووەك لە شێوەی پارچە قوماش

ڕووەك لە شێوەی پارچە قوماش

شێوە و قەبارەی ڕووەك وەك گیانداران جیهانێكی ئاڵۆزە و هەر یەكێك ڕەنگ و قەبارە و شێوەیەكی دیاریكراویان هەیە، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە، ئەو ڕووەكەیە كە وەك پارچە قوماشێك دەكەوێتە بەر چاو، ڕووەكی یارێتا (Azzorella compacta) لە بۆلیڤیا و لە(بەرزی ١٤ هەزار پێ) دا دەڕوێت. ڕەنگە ئەمە لە قەوزە بچێت، بەڵام ئەوە نییە، ئەمە ڕووەكێكی گەڵا پانە و سەر بە خێزانی گێزەری Apiaceae یە. ئەم ڕووەكانە دەتوانن بۆ ماوەی زیاتر لە ٣٠٠٠ ساڵ گەشە بكەن، بۆ نموونە ڕەنگە تەمەنی ئەم نمونە گەورەیە لە هەزار ساڵ زیاتر بێت.

 

 

Top