زاناكانی دروستكەری وڵاتێك
ئەمانە پێنج قوتابی ژاپۆنی بوون لە ساڵی ١٨٦٣ بە ئامانجی خوێندن و فێربوون لە تەكنەلۆژیا و تەكنیكە مۆدێرنەكانی ئەو سەردەمە ڕەوانەی بەریتانیا كران. ئەم هەنگاوە بەشێك بوو لە هەوڵەكانی ژاپۆن بۆ مۆدێرنكردنی وڵات لە سەردەمی «مێیجی» دوای چەندین سەدە لە داخراوەیی. ئەم قوتابیانە ڕۆڵێكی گەورەیان بینی لە گواستنەوەی زانیاریی تەكنیكی و زانستی بۆ ژاپۆن، یارمەتیدەر بوون بۆ گۆڕینی لە وڵاتێكی دواكەوتووەوە بۆ هێزێكی پیشەسازی و زانستی. ئەوان بە دەستكەوتە جۆراوجۆرەكانیان ناسراون، كە بەشدارییان كردووە لە پێشكەوتنی خێرای ژاپۆن لە چەندین بواردا: ئیندۆ كێنسوكێ (لە پشتەوە لای چەپ وەستاوە): بە «باوكی ئابووری و دراو» ناسراوە. ئینۆی كاورۆ (لە پێشەوە لای چەپ دانیشتووە): بە «باوكی دیپلۆماسی» ناسراوە. ئینۆی ماسارو (لە ناوەڕاست): بە «باوكی ئاسن و هێڵی ئاسنین» ناسراوە. ئیتۆ هیرۆبومی (لە دواوە لەلای ڕاستەوە وەستاوە): بە «باوكی ئەنجومەنی وەزیران» ناسراوە. یاماو یوزۆ (پێشەوە لای ڕاست): بە «باوكی ئەندازیاری» ناسراوە.
