هەڵۆ بۆ خولی نایابیش سوپرایزی دەبێت

هەڵۆ بۆ خولی نایابیش سوپرایزی دەبێت

هەڵۆ بۆ خولی نایابیش سوپرایزی دەبێت
یانەی وەرزشی هەڵۆی دەڤەری بارزان نوێنەری دەڤەرەكەیە لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان بۆ وەرزی داهاتوو، جگە لەوە نوێنەری دەڤەری ئیداری سەربەخۆیی سۆران دەبێت لە خولەكە، ئەمساڵ شان بە شانی یانەی قەڵادزێ توانیان سەركەون بۆ خولی نایاب هەر چەندە تاكو دواین یاری خولەكە سەركەوتنی هەڵۆ دیار نەبوو، یانە كە لە خولی پلە یەكی یانەكانی كوردستان31خاڵی كۆكردەوە بە پلەی دووەم سەركەوت، بەڵام بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی كوردستان یانەكەی دەڤەری بارزان سوپڕایزی دەبێت لە بارەی سەركەوتنی یانەی هەلۆش ئەحمەد خەلیل جێگری سەرۆكی یانەی هەڵۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەم وەرزە ئامانجی خۆمان هەبوو هەر لە سەرەتاوە بە بەهێزی هاتینە نێو كێبڕكێیەكانی خولی پلە یەكەكانی كوردستان، خولەكە هەفتە لە دوای هەفتە یارییەكانی قورستر دەبوو، ئێمەش وەكو یانەی هەڵۆ لە دەڤەری بارزان ئامانجی سەرەكیمان لەم وەرزە گەیشتن بوو بە ریزی یانە پلە نایابەكانی كوردستان بە پاڵپشتی دەستەی كارگێڕیی و یاریزانان توانیمان ئامانجەكەمان بپێكین. بۆ خولی نایابی كوردستانیش بۆ وەرزی تازە سوپڕایزی گەورەمان دەبێت و چاومان لەوەیە بتوانین ئاست و ئەنجامی گەورە بەدەست بهێنین و پلانی باشمان هەیە بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامی گەورە تۆمار بكەین.

Top