پاڵەوانێتی فوتساڵ و بالەی كوڕانی پەروەردەكان بەرێوەدەچێت
پاڵەوانێتی فوتساڵ و بالەی كوڕانی پەروەردەكان بەرێوەدەچێت
بەرێوەبەرایەتی چالاكی وەرزش و دێدەوانی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی یارییە وەرزشییەكان لە ناوەندەكانی خوێندن و پەروەردەی قەزاكان، بڕیارە لە 14/4 و 21/4 هەردوو پاڵەوانێتی بالەی كوڕان و قوتساڵی كوڕان بۆ پەروەردەكانی (ناوەندی هەولێر،دەوروبەر، بنەسڵاوە، كۆیە، خەبات، شەقڵاوە، پیرمام، مەخمور) بەرێوەبچێت، یارییەكانی ئەم پاڵەوانێتیەش هۆڵی داخراوی یانەی وەرزشیی ئافرەتانی هەولێر بەرێوەدەچێت. لە بارەی ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتیەش فەرهاد ئیبراهیم بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی چالاكی وەرزش و دێدەوانی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" وەكو بەرنامەی ساڵانەی بەرێوەبەرایەتیەكەمان ئەم ساڵ لە بەرنامەمان دایە ئەم دوو چاڵاكیە وەرزشییە بۆ پەروەردەی قەزاكانی سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ئەنجام بدەین، ئامانجمان ئەوەیە بتوانین خزمەت بە وەرزشی ناوەندەكانی خوێندن بكەین لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، پەروەردەی قەزاكانیش ئامادەكاری باشیان كردوە بۆ بەشداری كردن لەم پاڵەوانێتیە بۆ هەردوو یارییەكانی بالەی كوڕان و فوتساڵی كوڕان كە بڕیارە لە ڕۆژانی 14/4 و 21/4 یارییەكانی لە هەولێری پایتەخت بەرێوەبچێت، گوتیشی" سوپاسی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر دەكەین كەوا هاوكاری و پاڵپشتی باشی كردوین بۆ ئەنجامدانی ئەم دوو پاڵەوانێتەیە دەمانەوێ وەرزشی قوتابخانەكان لە ئاستێكی بەرزتر بێت و ئەوەی لە توانامان بێت بۆ خزمەت كردنی وەرزش لە ناوەندەكانی خوێندن ئەنجام دەدەین.
