گەردەلول لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا 17 کەسی کوشت

گەردەلول لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا 17 کەسی کوشت

 

 

 

دەزگای کەشناسیی نیشتمانیی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، زریانێکی سەخت لە ناوەڕاستی وڵاتەکەیدا بڵاوبووەتەوە و ڕایگەیاندووە، لانیکەم 17 کەس گیانیان لەدەستداوە.

دەزگای کەشناسی نیشتمانی ئەمەریکا ڕایگەیاند: کە بەهۆی زریانێکی بەهێزلە ناوەڕاستی وڵاتەکە 17 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەکانی کەشناسی نیشتمانی ئەمریکا، زیاتر لە 30 سانتیمەتر باران بارین بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو لە بەشێک لە ویلایەتەکانی ناوەڕاستی ویلایەتی کێنتاکی، ئارکانساس و تێنسی.

گەردەلوولەکە زیاتر لە 100 باڵەخانەی لە باشووری ڕۆژئاوای ویلایەتی تێنسی وێران کرد و لە ویلایەتەکانی دیکەشدا چەندین خانوو ڕووخاون و زۆرێک  لە ئۆتۆمبێلەکان وەرگەڕاون.

لە ئێستادا زیاتر لە ١٤٠ هەزار کەس لە ئەمریکای ناوەڕاست بێ کارەبان.

کەشناسان پێشبینی ئەوەیان کردووە کە لافاوەکە بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوام بێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە ئەکاونتی سۆشیال میدیای خۆی، ڕایگەیاند، "كە ئێمە چالاکانە چاودێری گەردەلوول و زریانی بەهێز دەکەین کە کاریگەرییان لەسەر زۆرێک لە ویلایەتەکانی سەرتاسەری باشوور و ناوەڕاستی ڕۆژئاوا هەبووە". جەختیشی لەوە کردەوە کە یارمەتی ئامادەیە.

ترەمپ گوتی: بەو پێیەی بەرپرسانی ناوخۆیی و ویلایەتەکان هاوکاری کۆمەڵگاکانیان دەکەن، ئیدارەکەم ئامادەیە هاوکاریان بکات.

گەردەلوولێکی بەهێز بەشێکی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گرتەوە و زیانێکی بەرفراوانی لێکەوتەوە، لەنێویاندا وێرانکردنی قوتابخانەکان.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top