پێشانگایەکى شێوەکارى کرایەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 2025.4.7، بە ئامادەبوونی ( ئالان حەمەسەعید ) وەزیرى پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ( ئومێد خۆشناو) پارێزگارى هەولێر، و ( لقمان سعید صدیق ) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێرو مامۆستا ( دلێر عبدالله حسن ) به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێرو ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایان وسه‌رپه‌رشتیاران . لە هۆڵی گەلەری میدیا لە ژێرناونیشانى ( کۆچ بەرەو نانى سروشت ) یازدەهەمین پێشانگاى تایبەتى هونەرمەندى شێوەکار ( جەوهەر محەمەد عومەر) کرایەوە کە لەلایەن چالاکى قوتابخانەکانى سەربە بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى ناوەندى هەولێر ڕێکخرابوو.
لە ڕێورەسمى کردنەوەى پێشانگاکەدا، کە هەریەک لە بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى هەولێر و بەڕێوەبەرى پەروەردەى ناوەندى و ژمارەیەکى دیکە لە مامۆستایان و سەرپەرشتیارانى پەروەردەیی و هونەرمەند و هونەر دۆستان ئامادەى بوون وه‌زیری په‌روه‌رده‌و پارێزگارى هەولێر دواى بە سەرکردنەوەى تابلۆکان، دەستخۆشى لە هونەرمەند کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست
