ئاسەواری خۆخۆریی مرۆڤەكان

ئاسەواری خۆخۆریی مرۆڤەكان

ئاسەواری 18000 ساڵ لەمەوبەری خۆخۆری مرۆڤەكان دەری دەخات كە كە وەك هەندێ لە ئاژەڵەكانی دیكە، دیاردەی خۆخۆری لەناو مرۆڤەكانیشدا بە بەردەوامی ڕووی داوە. پێشتر باسی نەك بە تەنیا ئەو شوێنانەی دیكەمان كردووە لە ئیسپانیا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و.. هتد دیاردەی خۆخۆریی مرۆڤی تێدا بینراوەتەوە، بەڵكوو باسی ئەوەشمان كردووە كە ئەو دیاردەیە تا ماوەیەك لەمەوبەریش وەك بەشێك لە فەرهەنگی هەندێ لە خەڵكانی پاپانیوجینی، مابووە و پێی هەڵدەستان. لە پۆڵندا لە ئەشكەوتی ناسراو بە Maszycka Cave، لێكۆڵینەوە لەسەر چەندین پارچە ئێسكی مرۆڤەكان كراوە، كە نزیكەی 18000 ساڵ لەمەوبەر ژیاون، ئاماژە بە دیاردەی خۆخۆری نێوان مرۆڤەكان دەكات. ئاست و ڕێژەی ئەو ڕووشاندنانەی كە بە مەبەست كراوە لەو شوێنانەدا، كە ئاسەواری گۆشتی زۆر و مۆخ بە ئێسكەكانەوە هەیە، ئاماژەی بۆ یەك شت كردووە، كەئەویش بە مەبەست داماڵینی گۆشت بووە لە ئێسكەكان لەلایەن خودی مرۆڤەوە.

 

Top