مزگەوتـــی «پادشـــاهـــی»
March 31, 2025
رەنگا و ڕەنگ
ئەم شوێنەوارە دەكەوێتە شاری «لاهور» لە وڵاتی پاكستان و لە سەردەمی خۆیدا گەورەترین مزگەوتی جیهان بووە، لە ئێستەشدا دووەم گەورەترین مزگەوتی پاكستانە و پێنجەم گەورەترین مزگەوتی جیهانە. مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی فەرمانڕەوایی ئیمپراتۆرییەتی مەغۆلی موسوڵمان لە خاكی هند و لە ساڵی 1673ز، كە بە فەرمانی سوڵتان (ابو المظفر اورانك زیب) بنیات نراوە، كە شەشەم سوڵتانی سەڵتەنەتی مەغۆلی مسوڵمانی هیندی بووە و كوڕی (شا جهان)ی بنیاتنەری «تاج محل» بووە. ئەم سوڵتانە لەگەڵ باوكیدا یەكێك بوون لە سوڵتانە بەهێزەكانی ئیمپراتۆرییەتەكە. مزگەوتی «پادشاهی» شاكارێكە لە هونەری تەلارسازیی موسوڵمانان لە سەردەمەدا، كە تا ئێستەش وەكو خۆی بە جوانی ماوەتەوە و لەلایەن ڕێكخراوی یونسكۆ ناوی لە لیستی شوێنەواری مێژوویی و كەلەپووری جیهانیدا تۆمار كراوە.
