ئەشكەوتی شێڵ لە توێكڵ و مۆزایك

ئەشكەوتی شێڵ لە توێكڵ و مۆزایك

 ئەم ئەشكەوتە دەكەوێتە ناوچەی مارگەیت لە ئینگلتەرا، یەكێكە لە نهێنییە سەرسوڕهێنەرەكانی مێژوو، ئەم ڕێڕەوە شاراوەیە لە ساڵی ١٨٣٥ دۆزرایەوە و بە زیاتر لە (٤.٦ ملیۆن) توێكڵ و مۆزایكێكی ورد و درشت ڕازاوەتەوە. دیوار و سەقفەكان دیزاینەكانی ورد و ئاڵۆزن و هەندێك لەو هێما و نەخش و شێوەیانە نیشان دەدەن كە ماناكانی بە نهێنی ماونەتەوە، ئەوەی وای كردووە كە ئەشكەوتەكە ئەوەندە نهێنی بێت، ئەوەیە كە كەس بە وردی نازانێت كێ دروستی كردووە، كەی، یان بۆچی، هەندێك گریمانە دەكەن كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی كۆن، ڕەنگە بۆ سەردەمی ڕۆمانی، هەندێكی دیكەش پێیان وایە كە لە سەردەمی سەدەی ناوەڕاست یان تەنانەت لە سەردەمی سەدەی ١٨ - ١٩ لەلایەن كەسێكی نامۆوە دروست كرابێت.

Top