كاتژمێری زێڕین لە ڕەمەزاندا هاوڕێت دەبێت بۆ سەرنجڕاكێشییەك كە ناتوانیت لەبیری بكەیت
كاتژمێرە زێڕینەكان یەكێكن لەو دیزاینانەی كە زۆرترین خواستیان لەسەرە و گونجاون بۆ هەمووان، دەتوانیت لەگەڵ عەبا خەلیجییەكان یان قەفتانەكان یان جلوبەرگەكانی ڕەمەزانی بەپێی ڕێكخستن و حەزی خۆت، لەگەڵ ئەڵقە و ئێكسسوارەكانی دیكەدا هەڵیانبژێریت.
زۆرێك لە خانمان حەزیان لە كاتژمێرە زێڕینەكانە، چونكە هەستێكی سەرنجڕاكێش دەبەخشنە دەركەوتنەكانیان، و جوانی چاوەكانیات، شیكپۆشییان زیاتر دەكەن.
كاتژمێرە زێڕینەكان یەكێكن لەو دیزاینانەی كە زۆرترین خواستیان لەسەرە و گرانبەهان، كە هەستێكی جادوویی دەبەخشنە مەچەك، سەرنجی چاوەكان ڕادەكێشن، چ لە بۆنە تایبەتەكاندا و چ لە ڕێستۆرانت و شوێنە گشتییەكاندا، بۆیە كاتژمێرێكمان بۆ هەڵبژاردوویت «Chaume»، كە دەركەوتنێكی مۆدێرن و شیكت پێ دەبەخشێت لە ڕەمەزاندا.
كاتژمێرێكی مێینەیە كە لە زێڕی پەمەیی دروست كراوە، ڕووەیەكی سپیی هەیە، لەكاتێكدا دەستبەندەكەی بە شێوەی پیتی V دیزاین كراوە و بە بازنەیەك لە زێڕی پەمەیی ڕازاوەتەوە، كە بە ئەڵماس نەخشێندراوە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی شیك لەگەڵ هەر مەچەكێكدا بگونجێت.
ئامادەكردنی: شیلان عەلی
