هەڵۆ و قەڵادزێ سەركەوتن بۆ خولی نایاب

هەڵۆ و قەڵادزێ سەركەوتن بۆ خولی نایاب

هەڵۆ و قەڵادزێ سەركەوتن بۆ خولی نایاب
دوای بەرێوەچوونی پازدە گەڕی یارییەكانی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان لە نێوان یانەكانی شارەكانی كوردستان، هەردوو یانەی قەڵادزێ و هەڵۆی دەڤەری بارزان خۆیان گەیاندە ریزی یانە پلە نایابەكانی كوردستان، ئەم وەرزە جیاواز لە وەرزەكانی تری خولی پلەیەكی یانەكانی كوردستان یانەكانی كوردستان كێبڕكیان دەكرد لە سەر بەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەی ریزبەندی یانەكان، هەردوو یانەی هەڵۆ و قەڵادزێ بە وریاییەوە هەنگاویان دەنا بۆ گەیشتن بە ریزی یانە پلە نایابەكان، هەردوو یانە سەركەوتووەكان بە تۆماركردنی 10سەركەوتن لە 15 یاری ئامانجی ئەم وەرزیان پێكا، قەڵادزێ بە كۆكردنەوەی 33خاڵ و هەڵۆ 31خاڵ بە پلەی یەكەم و دووەم سەركەوتن، هەریەك لە یانەكانی خاك و زانكۆی جیهانیش پلەكانی سێیەم و چوارەمیان بەدەستهێنا، یانەی ڕواندزیش بە كۆكردنەوەی تەنیا 3خاڵ لە كۆتایی ریزبەندی یانەكان هات و دابەزی بۆ ریزی یانە پلە دووەكانی كوردستان، لە بارەی سەركەوتنی یانەی هەلۆ ئەحمەد خەلیل جێگری سەرۆكی یانەی هەڵۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەم وەرزە ئامانجی خۆمان هەبوو هەر لە سەرەتاوە بە بەهێزی هاتینە نێو كێبڕكێیەكانی خولی پلە یەكەكانی كوردستان، خولەكە هەفتە لە دوای هەفتە یارییەكانی قورستر دەبوو، ئێمەش وەكو یانەی هەڵۆ لە دەڤەری بارزان ئامانجی سەرەكیمان لەم وەرزە گەیشتن بوو بە ریزی یانە پلە نایابەكانی كوردستان بە پاڵپشتی دەستەی كارگێڕیی و یاریزانان توانیمان ئامانجەكەمان بپێكین.

Top