فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە ڕێگەی چینەوە دەگەڕێتەوە لەبەر ئەوەی فڕۆکەوانەکە پاسپۆرتی پێ نییە

فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە ڕێگەی چینەوە دەگەڕێتەوە لەبەر ئەوەی فڕۆکەوانەکە پاسپۆرتی پێ نییە

 

بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکەیەکی ئەمریکی کە بەرەو چین دەڕۆیشت، لە نیوەی ڕێگاکەدا گەڕاوەتەوە، چونکە فڕۆکەوانەکە پاسپۆرتەکەی لەبیرکردووە.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی یونایتد کە ڕۆژی دووشەممە 24ی ئادار لە لۆس ئەنجلۆسەوە بەرەو شەنگەهای فڕیبوو، لە نیوەی ڕێگادا گەڕاوەتەوە و لە سانفرانسیسکۆ نیشتووەتەوە، چونکە فڕۆکەوانەکە پاسپۆرتەکەی لەبیرکردووە.

فڕۆکەکە بە ٢٥٧ سەرنشین و ١٣ تیمی فڕۆکەوانییەوە بەرەو چین بەڕێکەوتبوو.

هێڵی ئاسمانی یونایتد ڕایگەیاند، فڕۆکەکە دوای نیشتنەوەی لە سانفرانسیسکۆ لەگەڵ فڕۆکەوانێکی دیكەدا بەرەو شوێنی مەبەست فڕیوە.

کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "فڕۆکەوانەکە پاسپۆرتەکەی پێنەبوو و ئێمە هەماهەنگیمان لەگەڵ ئەندامانی دەستەی دیکەدا کرد بۆ ئەوەی سەرنشینەكان  بگەیەنینە شوێنی مەبەست."

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top