مێژووی سەرهەڵدانی چاویلكە
March 24, 2025
رەنگا و ڕەنگ
لەوانەیە تا ئیستا واتزانیبێت مەبەستی دروستكردنی چاویلكە پاراستنی چاوەكانمانە لە تیشكی بەهێز و ڕووناكیی خۆر، بەڵام با بزانین یەكەم جار چاویلكە بۆ چ مەبەستیك درست كراوە. ئەمڕۆ چاویلكە وەك پارێزەری چاو خزمەت دەكات، بە شێوەیەكی كاریگەر ڕێگری دەكات لە ڕووناكی و تیشكی خۆر، كە دەبێتە هۆی نائارامی یان زیانگەیاندن بە چاو، هەروەها ئیكسسواریكی مۆدە لەسەر دەمی ئیستادا، بەڵام لە بنەڕەتدا لە سەدەی 12 دادوەرەكانی چین چاویلكەین بۆ ماسككردنی هەستەكانیان بەكار دەهێنا كاتێك لە گەواهیدەرەكانیان دەپرسییەوە.
