جامی كوردستان گەیشتنە قۆناغی هەشتەم
جامی كوردستان گەیشتنە قۆناغی هەشتەم
یارییەكانی جامی یانەكانی كوردستان بەبەشداری یانەكانی خولی نایابی كوردستان و خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان بەشداریان لە یارییەكانی ئەم جامە كردووە، یەكێتی تۆپی پێی كوردستان وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی ئەم ساڵیش یارییەكانی جامی كوردستانی ئەنجامداوە، هەشت یانەی شارەكانی كوردستان كە پێكهاتووە لە یانەكانی (هەندرێن ، زانكۆی جیهان ، چەمچەماڵ، ئاكرێ، برایەتی،زاخۆ، پێشمەرگەی هەولێر، كفری ) سەركەوتوونە بۆ قۆناغی هەشتەم یارییەكانی قۆناغی هەشت بڕیارە لە 23ئەم مانگە یارییەكانی بەرێوەبچێت و سەركەوتن هەر یانەیەك لە قۆناغی هەشتەم ڕاستەوخۆ تیپەكە دەگەیەنێتە قۆناغی چوار ، لە قۆناغی هەشتەمیش تیپەكان دابەشكراون بە سەر دوو كۆمەڵە و دەبێ یارییەكان لە یەكتری ببەنەوە بۆ گەیشتن بە فیناڵی خولەكە، یانەی زانكۆی جیهان رووبەڕووی هەندرێنی هاوشاری دەبێتەوە، ئاكرێ و چەمچەماڵیش یاری گەیشتن بە قۆناغی چوار ئەنجام دەدەن، لە كۆمەڵەكەی دیكەش زاخۆ و برایەتی رووبەڕووی یەكتری دەبنەوە، كفریش دەبێتە میوانی پێشمەرگەی هەولێر.
