یانەی كفری چاوی لە جامی كوردستانە

یانەی كفری چاوی لە جامی كوردستانە

یانەی كفری چاوی لە جامی كوردستانە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی كفری ئەم وەرزە بەشدار بووە لە خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان و جامی یانەكانی كوردستان، یانەكە لە خولی پلە یەك تەنیا توانی مانەوە مسۆگەر بكات، هەر چەندە یانەكە بە ئومێدێكی زۆرەوە هاتنە نێو كێبڕكێیەكانی وەرزی نوێ خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، بەڵام قەیرانی دارایی ڕێگەی نەدا ئامانجەكەی خۆی بپێكێ، یانەكە گرفتی دارایی رێگرە لەوەی بتوانێ‌ ئەنجامەكانی دڵخۆشكەر بێت و خۆی بگەیەنێتە ریزی یانە پلە نایابەكانی كوردستان، لەم بارەشەوە دلشاد سەعید محەمەد ڕاهێنەری تۆپی تۆپی پێی یانەی كفری بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" وەكو یانەی كفری ئەم وەرزە بەشداربووین لە خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، هەر چەندە لە سەرەتادا ئامانجی زۆرمان هەبوو بتوانین ئەنجامەكانمان شایستە بێت و سێ یاریزانی پیشەگەرمان هێنایە ریزی تیپەكە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی كە ئێستا بەشێكی زۆری یانەكانی كوردستان دووچاری ئەم گرفتە بوونەتەوە نەمتوانی بەردەوامین لەگەڵ ئەم یاریزانان و چەند یاریزانێكمان بە ناچاری دوورخستۆتەوە، جگە لەوەش ئێمە مانەوەمان لە خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان مسۆگەركردوە، لە بارەی جامی كوردستانیش گوتی" ئێمە ئێستا لە جامی كوردستان لە قۆناغی هەشتەمین و هەموو هەولێك دەدەین بۆ ئەوەی ئەنجامەكانمان لەم جامە دڵخۆشكەر بێت و چاومان لەوەیە بتوانین بگەینە قۆناغەكانی تری جامی كوردستان، چونكە تاكە هیوامان تەنیا جامی كوردستان.

Top