یاسا، ڕێگری و بەربەستەكانی شایەتیدان

یاسا، ڕێگری و بەربەستەكانی شایەتیدان

وەك بنەمای گشتیی هەموو كەسێك كە ئەهلیەی یاسایی هەیە بۆ شایەتیدان، بۆی هەیە شایەتی بدات، بەڵام بۆ پاراستنی پەیوەندیی خێزانی لە هەڵوەشانەوە و بۆ زاڵكردنی بەرژەوەندیی خێزان بەسەر كۆمەڵگەدا، یاسای بنەما دادگارییە سزاییەكانی عێراقی ژمارە ٢٣ ی ساڵی ١٩٧١ لە ماددە ٦٨ یاساكەدا دەڵێت: «بە هیچ جۆرێك نابێت هیچ كام لە هاوسەران ببێتە شایەت لە دژی هاوسەرەكەی، تەنیا لە یەك بارودۆخدا نەبێت، ئەویش ئەگەر هاوسەرەكەی تۆمەتبار كرابێت بە زیناكردن یان بە تاوانێك كە دژی خودی خۆی بووبێت، یان سامانی، یان دژی منداڵی یەكێكیان، كە دەبێت منداڵی هەردووكیان بێت. نە دایك و نە باوك دەبێتە شاهێد دژی منداڵەكەی، نە منداڵ دەبێتە شاهێد دژی دایك و باوكی مەگەر لە دوو حاڵەت نەبێت: ئەگەر تاوانەكە بەرامبەر یەكێك لە رەسەن و لق كرابێت، لە لایەن رەسەن یان لق. ئەگەر تاوانەكە بەرامبەر اموالەكانی كرابێت لە لایەن رەسەن یان لق، بەڵام یاسا ڕێگری لە یەكێك لە هاوسەران یان رەسەن و لق ناكات ببنە شایەتی بەرگری، واتە دەتوانن شایەتی بەرگری بدەن بۆ یەكتری.

 

Top