ئامێری گواستنەوەی كارەبایی لە كۆندا
March 20, 2025
رەنگا و ڕەنگ
ئامێرێكی گواستنەوەی خێرایی مامناوەندە، كە بە بەنزین و كارەبا لە ساڵانی سییەكانی سەدەی ڕابردوو داهێنراوە، ئەم ئامێرە بریتییە لە «دایناسفێر» ئامرازێكی گواستنەوەی جیاواز، كە لە ساڵی ١٩٣٠ لەلایەن دكتۆر جۆن ئارچیباڵد پورڤیسەوە داهێنرا، جۆرێكیان بزوێنەرێكی بەنزینی هەیە، كە خێرایی 25 بۆ 30 میلە لە كاتژمێرێكدا و بزوێنەری كارەبایی بچووكتریشی هەیە، هەروەها جۆرێكی گەورەتری هەبوو كە توانای هەڵگرتنی هەشت كەسی هەبوو.
