فڕۆکەیەک کە ١٧ سەرنشینی هەڵگرتبوو لە هندۆراس کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیەک کە ١٧ سەرنشینی هەڵگرتبوو لە هندۆراس کەوتە خوارەوە

 

فڕۆکەیەکی بچووک کە ١٧ سەرنشینی تێدابوو، لە کاتی فڕینی لە دوورگەی رواتان لە هیندۆراس، کەوتە ناو دەریاوە.

هوگۆ ڤارێلا، پارێزگاری رواتان ڕایگەیاند: كە فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی خوان مانوێل گالۆزەوە بەرزبووەتەوە و بەرەو تروخیلۆ بەڕێوەبوو، دوای ماوەیەكی کەم لە فڕین لە ناوچەی دوورگەی رواتان کەوتووەتە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامن و تا ئێستا تەرمی شەش کەس دۆزراونەتەوە.

بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکان، فڕۆکەکە دوای کەوتنە ناو دەریاوە ئاگری گرتووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top