بانگهێشت و داوەتییەكان لە مانگی ڕەمەزاندا
سەردانی ماڵان و بانگهێشتەكان بۆ خوانەكانی بەربانگ و پارشێو لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا زۆر دەبن، ئەمەش پێویستی بە پابەندبوون بە ڕەفتار و دابونەریتە پەیوەندیدارەكانەوە هەیە. لەم چوارچێوەیەدا چەند هەنگاوێك گرنگە پەیڕەو بكرێن.
• پێویستە بانگهێشتەكە بۆ خوانێكی بەربانگ یان پارشێو یان ئێوارەیەكی ڕەمەزانی، بە ماوەیەكی پێویست پێش كاتی دیاریكراو پێشكەش بكرێت، كە لە هەفتەیەك كەمتر نەبێت، بەتایبەتی ئەگەر كاتەكە لە نیوەی یەكەمی مانگی ڕمەزاندا بێت.
• ئەگەر میوانەكە بارودۆخێكی بۆ بێتە پێش كە لە توانای ئەودا نەبێت، لەو كاتەدا باشترە ڕەتكردنەوەی بانگهێشتەكە سێ یان چوار ڕۆژ پێشتر بێت، تاوەكو دەرفەت بۆ خاوەن بانگهێشتەكە بڕەخسێت كەسانی دیكە بانگهێشت بكات.
• لە كاتی ئامادەبوونی منداڵ؛ پێویستە منداڵەكە نزیكەی كاتژمێرێك پێش ئەوەی بچنە بەربانگ، نان بخوات. دایك و باوكان ئامۆژگاری دەكرێن كە لە كاتی سەردانەكەدا هەندێك یاریی منداڵان لەگەڵ خۆیاندا ببەن، بۆ ئەوەی كاتێكی خۆشیان هەبێت.
