عەبا و قەفتان بە واژووی دیزاینەرە جیهانییەكان
ئەمساڵ مانگی ڕەمەزان هاوكاتە لەگەڵ هەفتەكانی مۆدەدا، ئەمەش دەرفەتێكی زیاترمان دەداتێ بۆ ئەوەی ئاشنا بین بە نوێترین مۆدێلات و دیزاینەكانی جلوبەرگی ڕۆژهەڵاتی، كە ماركە عەرەبی و جیهانییەكان پێشكەشیان كردووە، پێشبینی دەكرێت كە كاریگەرییان هەبێت لەسەر هەڵبژاردنی خانمان سەبارەت بە دەركەوتنەكانیان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا.
دیزاینەری بەناوبانگ شانێل (Chanel) دیزاینێكی زۆر شیك و سەرنجڕاكێشی لە قوماشی«تووید»ی گرانبەها پێشكەش كردووە كە بەهۆیەوە بەناوبانگە، دوودڵ مەبە لەوەی ئەم پارچە ناوازەیە لەگەڵ عەزیە ڕەشە سادەكاندا بگونجێنیت، و ڕێكپۆشییەكەت بە پێڵاوێكی ڕەشی سادەی پاژنەی بەرزەوە تەواو بكە و جانتایەكی بچووكی زیوی هەڵبگرە، گوارەی زێڕی سپییش لە گوێ بكە.
قەفتانێكی كورت كە پشتێنێكی لە پێشەوە گرێدراوی لەگەڵدایە و بە ڕەنگی مۆر ڕازاوەتەوە، لەگەڵ عەزیەیەكی درێژ بە ڕەنگی گوێزی ڕێك خراوە، ئەم دەركەوتنە داپۆشراوە بە سەرپۆشێك لە هەمان ڕەنگ پێڵاو و جانتا بە ڕەنگی مۆر هەڵبژێرە و گوارە و ئەنگوستیلەیەكی زێڕی زەرد لەدەست بكە.
