یانەی خانزاد پاڵەوانێتیەكی شەترەنجی ئەنجامدا
یانەی خانزاد پاڵەوانێتیەكی شەترەنجی ئەنجامدا
لە درێژەی گرینگیدان بە یارییەكانی شەترەنج لە شاری هەولێر و بەرەوپێشبردنی زیاتری ئەم یارییە، یانەی شەترەنجی خانزاد 46مین پاڵەوانێتی بلیتزی خانزادی بە سیستەمی سویسڕی و كاتی(3min+2sec) بەبەشداری 170 یاریزانی كچ و كوڕی سەرجەم شارەكانی كوردستان بە نۆ ڕاوند ئەنجامدا، لەم پاڵەوانێیەتیەدا كچ و كوڕانی شارەكانی كوردستان لە ماوەی كاتی پاڵەوانێتیەكە توانیان ئاست و ئەنجامی شایستە پێشكەش بكەن و یارییەكانیش ڕكابەری زۆری تێدابوو، لە بارەی ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتیەش دكتۆر دڵزار حەمە ساڵح سەرۆكی یانەی وەرزشی شەترەنج خانزاد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" لە درێژەی كاروچاڵاكییەكانمان بۆ پێشخستنی یاری شەترەنج لە سەر ئاستی كوردستان و بەرەوپێشچوونی زیاتری ئەم یارییە لە شارەكانی كوردستان، هەڵساین بە ئەنجامدانی46مین پاڵەوانێتی بلیتزی خانزادی بە سیستەمی سویسڕی و كاتی(3min+2sec) بەبەشداری 170 یاریزانی كچ و كوڕی سەرجەم شارەكانی كوردستان بە نۆ ڕاوند بەرێوەچوو، ئامانجمان ئەوەیە بتوانین زۆرترین خزمەت بە یاری شەترەنج بكەین لە شاری هەولێر. ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
کوڕان.
1-پۆڵا ئازاد سابر
2-باوان مه حمود محه مه د
3-ڕابەر به ختیار حمه ساڵح
4-یونس محه مه د
5-د.دیار جه زا
6-عه لی فه رهاد
کچان.
1-سارا مه سعود
2-ڕۆزیا فه خره دین ئاودل
3-پەروا پشتیوان
4-ئایە فه لاح
